دەزگا و پێکهاتەکانی ئێزدی: وڵامی فەرمانەکە خۆسەریە

دەزگا و پێکهاتەکانی ئێزدی لەبارەی ساڵیادی قڕکردنی شەنگال ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە. دەزگا و پێکهاتەکانی کۆمەڵگای ئیزدی داوایان کرد خۆسەری شەنگال قبوڵبکرێت.

دەزگا و پێکهاتەکانی کۆمەڵگای ئێزدی لە ٧مین ساڵی کۆمەڵکوژی شەنگالدا ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و فەرمانی شەنگالیان شەرمەزار کرد و یادی هەموو شەهیدانی قڕکردنی کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرس کە هەرچەندە ٦ ساڵ بەسەر فەرمانەکەدا تێپەڕێوە بەڵام برینەکانی شەنگال دەرمان نەکراون و چارەنووسی هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی نادیارە. ئاماژەیان بە گۆشەگیری پەدەکە لەسەر شەنگالدا کە چەندین ساڵە بەردەوامە و ڕاگەیەنرا کە ددەوڵەتی تورک بە ڕێ و ڕێبازی جیاواز هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگای ئێزدی و لەگەڵ ئەوەش حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستیان نییە.

دەزگا و پێکهاتەکانی ئێزدی هەروەها تیشکیان خستە سەر ئەوەی، هەرچەندە داعش لە ڕووی فیزیکیەوە لاواز بووە، بەڵام دەوڵەتی تورک بۆئەوەی ئەو بۆشاییەی داعش پڕبکاتەوە، چەتەکانی داعش و چەتەکانی تر زیندوو بکاتەوە هەموو هێزێکی خۆی بەکارهێناوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە لەبەرئەوەی لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە ستراتیژیەکی هاوبەش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، بۆیە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە سوود وەردەگرن و گەلانی ناوچەکە بە تایبەت گەلی ئێزدی بۆردومان دەکەن و ئامانجیشی ئەوەیە کە بە هەزاران کەس لەسەر خاکەکەیان ئاوارە بکەن، بەڵام جێی خۆشحاڵیە لەگەڵ هەموو هێرشەکان گەلەکەمان لە کەمپەکانەوە پۆل پۆل بۆ سەر زیدی خۆیان کە شەنگالی پیرۆزە دەگەرێنەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا بە گشتی داوا دەکرێت کە ئاسمانی شەنگال بە رووی فرۆکە جەنگیەکانەوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک قەدەغە بکرێت و پێویستە بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی کۆمەڵگای ئێزدی پێگەی بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال قبوڵ بکرێت و وڵامی فەرمانەکە خۆسەریە.

دەزگا و پێکهاتەکان ئێزدی کە ڕاگەیەنراوی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە ئەمانەن:

ناڤ – یەک – ناوەندی یەکێتی کۆمەڵەی ئێزدیان

سەمەژەئە – ڤەتری ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی

 

یە ئێ سە – یەکێتی ئێزدیان سوریا

مەشەدە – ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات

هەجەئێ – یەکگرتنی گەنجانی ئێزدی

نەچەئێ – ناوەندی کەلتوری ئێزیدخان

کەمەگەئێبە – کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی گوندانی ئێزدیانی باکوور

ف.ق