دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لە تۆرۆنتۆ شەرمەزار کرا

لە تۆرۆنتۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە شەرمەزارکرا.

لە شاری تۆرۆنتۆئ کەنەدا، دەسەتبەسەرداگرتنی ٥ شارەوانی هەدەپە شەرمەزارکرا.

لەبەرانبەر ناوەندی کۆمەڵگای کورد بە پێی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کرۆنا چالاکی ئەنجامدرا و راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکانکرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە ڕژێمی فاشیستی کۆشک ئیرادەی گەل، هەموو شتێک بە ناوەی کوردایەتی وەک دوژمن دەبینێت.

هەروەها داوا لە گەلان و هیزە نێونەتەوەییەکان کرا کە لەسەر هێرشەکە بێنە دەنگ.

ف.ق