دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە چوار شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ئیزمیر و ئەدیرنە و ئەستەنبول و ئێلح زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبیل و کارگەیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ئیزمیر و ئەدیرنە و ئەستەنبول و ئێلح زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبیل و کارگەیان سووتاندووە.
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، چالاکیەکانیان لە بەرواری نێوان ٢٨ و ٢٩ی ئەیلولدا ئەنجامدراون.
بە پێی راگەیێنراوەکەی دەستپێشخەریەکە، لە ٢٨ی ئەیلولدا لە ناوچەکانی ئاکتەپە و بایراکلی ئیزمیر و ئێلح دوو ئۆتومبیلیان سووتاندووە و لە ئەدرنەش کارگەیەکی دروستکردنی موبیلایاتیان سووتاندووە.
هاوکات لە ٢٩ی ئەیلولیشدا لە شاری ئیزمیر کافێیەک و باڵەخانەیەک و لە ئەستەنبولیش کارگەیەکی دروستکردنی جلوبەرگیان سووتاندووە.
ز.ش