دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیاری چالاکی کارگەکەی ئەستەنبوڵی لە ئەستوو گرت

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیاری چالاکی بەرانبەر کارگەیەکی ئەستەنبوڵی لە ئەستوو گرت و ڕایگەیاند کە لە ٩ی تەموزی ٢٠٢٠دا ئەنجامیانداوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، لە ناوچەی بەیئۆغلۆی ئەستەنبوڵ لەدژی کارگەی جلوبەرگ چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا کارگە کەوتووەتە دۆخێکەوە کە ناتوانرێت بەکاربهێنرێت و ئاگرەکە زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

دەستپێشخەریەکە ڕایگەیاند، ١٠ی تەموز لە ناوچەی ئاکدەنیزی میرسینیش ئۆتۆمبێڵێکیان سووتاندووە و ١١ی مانگیش لە ئەدەنە لەدژی ٣٠ ئۆتۆمبێڵ لە گۆڕەپانی زانکۆی ئیجە چالاکیان ئەنجامداوە.

ف.ق