دەمیرتاش: هێرشی داگیرکەری بۆ ئەوان دەستپێک نییە، بەڵکو کۆتاییە!

نورەدین دەمیرتاش ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری پەکەکە لەبارەی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری بۆ ئەوان دەستپێک نییە، کۆتایی یە.

نورەدین دەمیرتاش ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری پەکەکە وتی، "ستارتی دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەمین لە ٩ی تشرینی یەکەم بە دەرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کود لە سوریا دەستیپێکرد و بناغەی قەیرانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ئۆجالان دانرا. هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێتە کۆتایی فاشیزمی تورکیا."

ستارتی جەنگی جیهانی سێیەمین ٩ی تشرینی ١٩٩٨ دانرا

دەمیرتاش لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی وتی، "لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دا، سەرەتا سڵاوی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین کە ٢١ ساڵە لەدژی پیلانگێڕی تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبات. لە شەخسی هالید ئۆڕال کە دژی پیلانگێڕی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بوو بە قەڵغان، هەموو شەهیدانی "ئێوە ناتوانن خۆرەکەمان تاریک بکەن" بە ڕێزداری یادیان دەکەینەوە.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەدا، "لەدژی سیاسەتی ئەو کاتە کە بە شێوەی پیلانگێڕی بەڕێوەیان دەبرد، هێڵی بەرخۆدانی دیموکراتیک گەشتر بوو و ئەو هزرە لە دڵ، فکر و ژیانی چاندی و کۆمەڵایەتی و بەرخۆدانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ڕەنگیداوەتەوە.

دەمیرتاش دەڵێت، "لە ساڵیادی پیلانگێڕی دا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی دیموکراتیکی گەلی کورد و عەرەب و گەلانی تر لەناوببەن، هەوڵ دەدەن شەڕی قێزەون و هێرشە داگیرکەرەکانیان لە دەڤەرەکە بڵاو بکەنەوە."

ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری پەکەکە وتیشی، "  بە تێکۆشانی ئێمە ئێدی هاوسەنگی سیاسی وەک ساڵی ١٩٩٨ نین. هەم لەناو گەلانی کورد و عەرەب دا هەڤاڵبەندیەکی ستراتیژی دروست بووە و هەم ئەو دەوڵەتانەی کە دوژمنایەتی کورد و عەرەب دەکەن، وەک جاران ناتوانن ڕێکبکەون، بەرژەوەندیەکانیان یەکتری ناگرێتەوە. لەوەگرنگتر دۆخی شۆڕشە و ڕۆژ بە ڕۆژ قەیران، هێرش و شەڕ زیاتر دەبن و دەردەکەون."

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، "هیچ گۆمانی تێدا نییە، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بە بەرخۆدانە سەرکەوتووەکەیان لەدژی داعش و بە خەباتی دروستکردنی سیستمی دیموکراتیک لە لایەن هەموو گەلانی جیهان سەمپاتیک دەبینرێتن و لەدژی داگیرکەری فاشیزمی تورک و هێرشەکانی هێزێکی گەورەی مۆڕال بە پشتگیری گەلان تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەن.

وڵامی واتادار دروستکردنی بەرەیەکی بەرخۆدانی نێونەتەوەیییە

دەمیرتاش لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕایگەیاند، "وڵامی واتادر لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دا دروستکردنی بەرەیەکی دیموکراتیکە. ئەگەر ئەمریکا نەیەوێت ئەمریکا ناتوانێت هێرش بکات. ئەمریکا بەرپرسی هیرشەکانە. بەڵام ئەگەر هێرشەکە دەستپێکرا، دەوڵەتەکان چی دەڵێن زۆر ڕوون نییە، گەلانی ئێمە ئەنجامی بەرخۆدانەکە دیاری دەکەن."

دەمیرتاش داوای لە گەلانی جیهان، سۆسیالیست، شۆڕشگێر، دیموکرات و هەموو دۆستانی گەلی کورد کرد بە گیانی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی کۆبانی، بەرەیەکی بەرخۆدێری ئینتەرناشناڵ دروست بکەن و لەدژی هێرشە فاشیتەکان بووەستنەوە."

پێویستە هەموو کەسێک بە پێی قۆناغی شەڕ خۆی ئامادە بکات

دەمیرتاش وتیشی، "ئەم شەڕە دەبێتە دوایین شەڕی و فاشیزم بە جورێک لەگۆڕدەنێردرێ کە جارێکی تر سەرهەڵنەدادەتەوە. بەم شێوەیە فاشیزم هەڵدەوەشێت و کۆتایی بە دۆخی زیندانی فیزیکی ڕێبەرایەتی دەهێنرێت. ئەو کاتەی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە هەموو شێوەیەک هەڵدەوەشێت. بە سەرکەوتنی شەڕی کۆتایی، داواکاریەکانمان بەدی دێن.

گەلەکەمان کە ژیانی بی ڕێبەرایەتی قبوڵناکات، هیچ کاتێک وازی لە بەرخۆدان نەهێناوە، هێرشەکانی داگیرکەران کە دەیانەوێت هەموو دەستکەوتەکانی ٢٠ سالی ڕابردووی کلتوری و سیاسی لەناوبەرن قبوڵ ناکات و تا کۆتایی بەرخۆدان دەکات.

بۆ ژیانێکی ئازاد و بەشەرەف پێویستە بەرەی بەرخۆدان لە هەموو ناوچەیەک گەشبکرێت. ئێمە بەرخۆدانی بەشەرەفی کوردانی ئەوروپا بەرز لەقەڵەمدەدەین. ئازادی نەبێت ژیان نابێت. هونەر بە تەنها بە پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانە ئازادە بەدی دێت. لە هەموو دەڤەرێک پێویستە بەم شێوەیە خۆمان رێکخستن بکەین، ژیانمان بە پێی ئەوە بگۆڕین. مرۆڤ ناتوانێت وەک دۆخی ئاسایی بجووڵێتەوە. هەموو کەسێک پێویستە پلانەکانی بە پێی ئەم دۆخە رێکبخات و بە پێی قۆناغی شەڕ خۆی ئامادە بکات.

هێرشی داگیرکەری بۆ ئەوان دەستپێک نییە، بەڵکو کۆتاییە!

دەمیرتاش لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، بە بەرخۆدانێک کە هەموو ڕۆژێک بەردەوامە حساب لەم ڕژێمە دەمبەخوێنە دەپرسین و بەردەوامیش دەبین. ئێستا کاتی ئەوەیە خاوەنداری لە مرۆڤە جوانەکان، لە شەهیدانی دیموکراسی بکەین و فاشیزم هەڵوەشێنین.

هێرشی داگیرکەری بۆ ئەوان سەرەتا نییە. تاکە شتێک کە کۆتایی بە فاشیزم دێنێت، بەرخۆدانی ئازادی گەلەکەمانە. کاتی ئەوەیە هەموو شتێک لە لایەک دانێین و لە دژی داگیرکەری شەڕ بکەین و بەرخۆدان بکەین. بە دروشمی 'یان ئازادی یان هیچ' ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە بەرخۆدان کە کۆتایی فاشیزمە گەش و گوڕ بکەین.

ف.ق