دەنگیر میرمحەمەد فوراتی پەرلمانتاری پێشووی هەدەپە کۆچی دوایی کرد

پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی مێرسین، دەنگیر میرمحەمەد فورات، لە نەخۆشخانەی بایندر-ی ئەنقەرە کە لەوێداچارەسەری بۆدەکرا، کۆچی دوایی کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە- HDP) دەنگیر میرمحەمەد، لە نەخۆشخانەی بایندری ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد، وابڕیارە ئەمڕۆ تەرمی فورات لە ئەنقەرە بەخاک دەسپێدردرێت.

دەنگیر میر محەمەد فورات، ٨ی ئابی ١٩٤٣/ ١٦ی گەلاوێژ لە ناوچەی کالکێ سەمسور لەدایک بووە. دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەنقەرەیە بوو.

پارێزەریی و جوتیاریی دەکرد. یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستەی دامەزراندنی ئاکەپە.

دەنگیر میر محەمەد فورات، لە خولی ٢١دا لە سەمسوور، خولی ٢٢ لە مێرسین و خولی ٢٣ لە ئەدەنە بووە پەرلەمانتار.

فورات دواجار وازی لە ئاکەپە هێناو لە ساڵی ٢٠١٥ بووە پەرلەمانتاری هەدەپە.

ک-ش