دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی لە پاریس ئیدانە کران

لە شاری پاریسی وڵاتی فەرانسا کوردستانیان و دۆستەکانیان دیارغەریب-یان وەبیرهێنایەوە و هەروەها دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و پەدەکەی هاوکاری ئیدانەکران.

تیرۆرکردنی دیار غەریب ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) بە پیلانگێڕیی خیانەتی دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئەنجامدرا، لە banliyoya Villiers-le-Bel ی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەرمەزار کرا.

کوردستانیان بەو ئامانجەوە لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری banliyoya Villiers-le-Bel کۆبوونەوە و پانکارت بە نووسیینی "داگیرکە، خیانەتکار، دەوڵەتی تورکی فاشیست لە کوردستان دەربکەن" بەرز کردەوە.

موراد ڤانلێ بەناوی چالاکوانان قسەیکرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لەدژی باشووری کوردستان شەرمەزار کرد.سەرنجی ڕاکێشایە سەر شەهیدبوونی دیار غىەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە و وتی: "ئەو هێزە هەرێمیانە و خیانەتی پەدەکە کە بەشداری ئەو پیلانگێڕییە بوون شەرمەزار دەکەین".

ک-ش