زمانی خەڵک دەگێنێتە شەقامەکان

ڤەدات ئاکتاش لە سەرپردی میرسین کە ڕێگەی پەراڤ و ناوەند دەگێنێتە یەک، ساز دەژەنێت و گۆرانی کوردی دەچڕێت، بە هونەرەکەی کاربۆ ئەوەی دەکات یەکێتی کورد دروست بکات وهونەری کوردی بناسێنێ.

گۆرانی بێژی سەر شەقام ڤەدات کارەتاش  خەڵکی رەحا بە زمانێکی خاکی و نەتەویی  سازکەی لە شان کردوە هاتوە بۆ میرسین، هەم بۆ وەبیر هێنانەوەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان  بەزۆر كۆچبەر کراوان هەمیش بۆ جۆش و خرۆشی هاوین موزیک دەژەنێت وهاوڵ دەدات بەو گەرمای هاوینە  بە موزیکەکەی دڵی هاوڵاتیان فێنک بکاتەوە.

هونەرمەندانی سەرشەقام شێوازێکی وایان هەیە کاتێک ئێمەی مرۆڤ بەسەر شەقامدا تێپەر دەبێن، جێهانی بێ ڕەنگمان خۆش دەکەن و شادی دەخنە دڵی خەڵکیەوە،  ئەی موزیك ئەوە نییە کە شادی و خەماکەانی ئێمە دێنیتە زمان؟  گۆرانبێژی سەر شەقام بە جوانی خۆیان بە گۆرانیەکانیان و هەستەکانیان دەبنە وەرگێر بۆ ئێمە.. یەکێک لەو گۆرانی بێژانەی سەر شەقان  ڤەدات ئاکتاشە. لە میرسین  لە پردی سەرو کە ڕێگای پەراڤین و ناوەندی دەگێنتە یەک،  ساز لێد دەدات و گۆرانی کوردی دەڵیت. بە ئامانجی ئەوەی یەکێتی دروست بکات.

کاتێک  ئێمە لە کاراتاش پرسیار دەکەین بۆچی ناچیتە سەر تەختەی شانۆ، بۆچی لە کۆڵانەکان گۆرانی دەڵێت؟ وتی: لە دۆخی ئەمرۆدا موزیک ناتوانی بەڕێگای تەختەی شانۆ و ستەیج کلتور دەروست بکات،  هونەر زیاترلە کۆڵانەکان دەتوانی  کاریگەری هەبێت کاتێک لە گەڵ گەل تێکەل بەیەک بێت،  موزیک بیرکردنەوەکانی مرۆڤ دەگۆرێت. کاراتاش دەڵیت موزیکی سەر شەقام هەڵویستێکە. ئەو هونەرماندانەی کە موزیک لە شەقامەکان دەژەنن ئامانجی سەرکیان ئەوەیە، کە لە شوێنێکی وەک میرسین کە کورد تێیدا وەک کۆچبەر نیشتەجێ بوون،  بۆ ئەوەی زمان گۆرانیەکانی خۆیانیان لە بیر بمێنی ئێمە کاری هونەری دەکەین.

ئێمە کؤلانەکان بە جوانی دەنەخشێنین

کاراتاش زیاتر لە ١٠ ساڵە  بە سازەکەی کاری هونەری دەکات ٦ ساڵە  لەسەر شەقام  کاری هونەری بەردەوام دەکات دەلێت:" هونەر دەبێت لەسەر شەقام بکرێت".کاراتاش ئاماژەی بەوەداکە لە ڕێگای هونەرکەیەوە شادی و خۆشەویستی خۆی لە داتە مرۆڤەکان" کاراتاش  وتیشی:" میکانیزمی هەرە باش مرۆڤ هەستی خۆی پێ بێنیتە زمان موزیکە. ئەو کۆڵانانەی کەمرۆڤەکان لێ دەترسن ئێمە بە هونەر و خۆشەویستی دەگۆرین، گەلێک کەسیش حەزیان لیە لەگەل ئێمە وێنە بگرن. هەڤاڵانی گەنج حەزیان لێە بێنە  لای من،  سازەکەم دەگرنە دەستیانەوە لەگەڵ من گۆرانید دەڵێن، لەبەر ئەوەی دەمەوێت ئەوانیش فیر ببن من رێگریان لێ ناکەم، کارێکی خۆشە. ئەو شتانەی کە من هەستی پێدەکەم لە خۆشیدا نتوانم بیان هێنەمە زمان.

گەنجی بێکار و گۆرانی بێژ

کاراتاش سەرنجی ڕ اکێشایە سەرکێشەی ئابوری تورکیا کە هەموو ڕۆژ سەختتر دەبیتەوە ئەوێش بە هۆی ئەوە  قیرانەوە بێکارە،  ئاماژەی بەوەدا،" من نەم دەوێست کاری موزیک بۆ بژێوی ژیان بکەم، چونکە هونەر و فکر بەپارە ناکردرێت، هونەر دەبێت بۆ کۆمەڵگابێت، بەڵام لەبەر کایشەی ئابوری زۆری ژمارەی گەنجانی بێکار، من وا لێدەکات کە کاری موزیک بە کیف خۆشی دەکەم، هاوکات سەرچاوەی بژێوی ژیانە بۆمن. بۆ بژێوی هونەری کۆڵان بەش ناکات . من زیاتر لە بژیوی بۆ ئەوە کوردانە گۆرانی دەلێم خزمەت دەکەم کە لە وڵاتی خۆیان کۆچبەر بوونە، خۆم وەک گەنجێکی  بێکار و هونەرماندێک دەبینیم، پێم وایە واشترە خۆم وەک هونەرمەندێک پێناسە بکەم کە سازێکم پێەو هەستەکانی خۆم پێناسە دەکەم.

ک-ش