زیندانیانی سیلیڤری بۆ پارێزەران دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد

پارێزەر یاپراک تورکمەن ڕایگەیاند، زیندانیە سیاسیەکانی زیندانی ژمارە ٩ی سیلیڤری بۆ پارێزەران ئەبرۆ تیمتیک و ئایتاچ ئونسال دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

لەگەڵ ئەوەی دەزگای پزیشکی دادوەری ڕاپۆرتی ئامادە کردبوو کە پارێزەران ئەبرو تیمتیک و ئایتاچ ئونساڵ کە دەستیان بە ڕۆژووی مردن کردبوو، ناتوانن لە زینداندا بمێننەوە بەڵام ب زۆر بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکران.

بەو هۆیەوە زیندانیانی سیاسی زیندانی ژمارە ٩ی سیلیڤری بردنی پارێزەران بۆ نەخۆشخانەیان شەرمەزار کرد و ڕاگەیەنرا کە زیندانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ژوورەکانی خۆیان سووتاندووە.

پارێزەر یاپراک تورکمەن لەبارەی مانگرتنەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی، موەکیلە پارێزەرەکانیان کە بە زۆر بۆ نەخۆشخانە براون، لە ژوورێکدا راگیراون.

تورکمەن باسی ئەوەیان کرد بۆ شەرمەزارکردنی ئەم کردەوەیە نایاساییە لەبەرانبەر پارێزەران، زیندانیانی سیاسی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ف.ق