زیندانیى نەخۆش ئاکیۆڵ کۆچی دوایى کرد
موستەفا ئاکیۆڵ سەرۆکى پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە - BDP) لە ئاگری، لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە زینداندایە و بەهۆی نەخۆشییەوە لە زینداندا کۆچی دوایى کرد.
موستەفا ئاکیۆڵ سەرۆکى پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە - BDP) لە ئاگری، لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە زینداندایە و بەهۆی نەخۆشییەوە لە زینداندا کۆچی دوایى کرد.
ئاکیۆڵ ساڵی ٢٠١١ لە ئاگری دەستگیرکرا و بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" سزای زیندانیکردنى ١٣ ساڵ و ٦ مانگی بەسەردا سەپێنرا.
هەفتەى رابردوو ئاکیۆڵ لە زیندانى جۆری ئێڵی پاتنۆس گواسترابووە بۆ نەخۆشخانەى فێرکاریى زانکۆی یوزونجو یلی. ئاکیۆڵ ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ٢٤ی خەرمانان کۆچی دوایى کرد.
پارێزەرەکەى ٥ مانگ لەوە پێش رایگەیاندبوو، ئاکیۆڵ نەخۆشی پارکینۆسن و نەخۆشیى دڵی هەیە و بەهۆی ئەو نەخۆشییانەوە ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە. سەرباری ئەوەش گوێ لە داواکاریى پارێزەرەکەى نەگیرا و بەهۆی نەخۆشییەوە لە زینداندا کۆچی دوایى کرد.
هەروەها رۆژی ٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ١٨ی خەرمانان سدیق بوروگان لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە زیندانى مەرعەش کۆچی دوایى کردبوو.
ژ.ت