ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ستراسبۆرگ پیرۆزکرا

٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا پیرۆزکرا.

پیرۆزباییەکە لە سال لا بۆرسی ستراسبۆرگ بەڕێوەبرا. هۆڵی ئاهەنگەکە بە وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە خەمڵێنرا.

سیاسەتمەداری کورد موستەفا ساریکایا قسەی کرد و وتی، "پەکەکە پارتی شەهیدانە."

هەروەها ڕاشیگەیاند، پەکەکە میراسی شەهیدانە و تا ئازادی هەر کوردێک لە دەوری بەهای تێکۆشانەکەی کۆدەبێتەوە.

ڕێکخستنی TKP/ML فەڕەنسیش بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پەیامێکی بلاوکردەوە.

لە ئاهەنگەکەدا زەریفە زەرین، جەواد مەروانی، گۆڤەند ئاڤێستا گۆرانیان وت و هونەرەکەیان پێشکێش کرد.

ف.ق