ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە لینز پیرۆزکرا

٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری لینزی نەمسا پیرۆز کرا.

بە بەشداری زۆربەی کوردستانیانی شارەکانی خوارووی نەمسا لە شاری لینز دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

سیاسەتمەدار نورسەل ئایدۆغان لە یادەکەدا قسەیکرد و ڕایگەیاند، کوردەکان لە ڕۆژئاوا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا و وتی، "خۆبەڕێوەبەریان ڕاگەیاند. جیهانیش بینی. بەڵام لە ئێستادا هەموو کەسێک کردەوەکانی تورکیای بینی. بۆ ئەوەی رێگە لە سەرکەوتنی کورد بگرێت چی دەتوانێت ئەیکات. هێرشەکانی دژی رۆژئاوا و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان بۆ ئەوەیە ئێمە دەست لە تێکۆشان بەردەین.

بەڵام وەک چێ گیڤارا وتی، "ئەوانەی بەرخۆدان دەکەن و دەست لە بەرخۆدان بەرنادەن، لە تێکۆشاندا سەردەکەون. ئێمە بەرخۆدان دەکەین و دەست لە تێکۆشان بەرنادەین."

لە یادەکەدا دوای سینەڤزیۆن هۆزان فاڕقین ئازاد، دلۆ دۆغان و گروپی دەم و گروپی منداڵانی ئامارا هونەری خۆیان پێشکێش کرد.

ف.ق