ئه‌مساڵ ٥٦ ڕۆژنامه‌وان له جیهاندا كوژراون
ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له ٩ مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا له سه‌رانسه‌ری جیهان كوژراون، زیاتره له ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانه كوژراوه‌كانی ته‌واوی ساڵی ڕابردوو.
ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له ٩ مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا له سه‌رانسه‌ری جیهان كوژراون، زیاتره له ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانه كوژراوه‌كانی ته‌واوی ساڵی ڕابردوو.
به گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور (RSF) له ماوه‌ی ٩ مانگی ئه‌مساڵدا ٥٦ ڕۆژنامه‌وان له سه‌رانسه‌ری جیهان كوژراون. ئه‌مه له كاتێكدایه به گوێره‌ی ئاماری هه‌مان ڕێكخراو له ته‌واوی ساڵی ٢٠١٧دا ٥٥ ڕۆژنامه‌وان كوژراون.
له ساڵی ٢٠١٨‌دا، له ئه‌فغانستان ١٣ و له یه‌مه‌ن-یش ٥ ڕۆژنامه‌وان كوژراون. هه‌روه‌ها زۆرترین ڕۆژنامه‌وانانی دیكه‌ش له پاكستان، فه‌له‌ستین و سووریا كوژراون. هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ٢٩ له‌و ڕۆژنامه‌وانانه له كاتی ڕووماڵكردنی هه‌واڵدا له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا كوژراون.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی كوژرانی په‌یامنێران و ڕۆژنامه‌وانان زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین به‌په‌له ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ها داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه سكرتێری گشتی نوێنه‌رێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م پرسه دیاری بكات.
s.m