فه‌رهاد ئه‌نجوو په‌رله‌مانتاری شرناخی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا مافی په‌رله‌مانتاری لێ سه‌ندرایه‌وه، به‌هۆی دۆسیه‌یه‌كی دیكه كه له دژی كرابوویه‌وه، سزای زیندانیكردنی بۆ بڕایه‌وه.
ڕێگه‌ی نه‌دابوو ماڵه‌كه‌ی بپشكنرێت
فه‌رهاد ئه‌نجوو له كاتی «قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ» ڕێگه‌ی نه‌دابوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان ماڵه‌كه‌ی بپشكنن له شارۆچكه‌ی هه‌زه‌خی شرنا‌خ. به‌و هۆیه‌وه به تۆمه‌تی «بێڕێزی به حكوومه‌تی كۆماری توركیا، داموده‌زگه‌ی دادوه‌ریی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌ئه‌منییه‌كان كردووه»، دۆسیه‌یه‌كی له دژی كرابوویه‌وه.
چواره‌مین دانیشتنی یه‌كه‌مین دادگه‌ی سزای ئاسلیه‌ی هه‌زه‌خ ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌نجوو له زیندانی پیتی ئێفی ژماره ١ی كۆجائه‌لی-یه‌وه له ڕێی سیسته‌می SEGBIS به‌شداری كرد له دانیشتنه‌كه. هاوكات له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاری شرناخی هه‌ده‌په له‌یلا بیرلیك و كه‌سوكاری فه‌رهاد ئه‌نجوو ئاماده بوون.
دادگه سزای ١٠ مانگ زیندانیكردنی بۆ فه‌رهاد ئه‌نجوو بڕیه‌وه، دواتر سزاكه‌ی گۆڕی بۆ سزای پاره‌دان.
s.m