سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیكردن بۆ ڕۆژنامه‌وانێكی باكووری كوردستان بڕایه‌وه
دادگه‌ی ڕژێمی توركیا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیكردنی بۆ ڕۆژنامه‌وانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا سه‌دا تاشكین بڕیه‌وه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌ستگیركراوه.
دادگه‌ی ڕژێمی توركیا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیكردنی بۆ ڕۆژنامه‌وانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا سه‌دا تاشكین بڕیه‌وه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌ستگیركراوه.
دانیشتنی دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی شاری مووش-ی باكووری كوردستان ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا سه‌دا تاشكین به‌ڕێوه‌چوو. تاشكین له ٢٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ به بیانووی «ده‌رباره‌ی ئه‌و ئیخبار هه‌یه» ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕۆژی ٢٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ش بڕیاری گرتنی درا.
ئه‌مڕۆ دادگه‌ی ڕژێمی توركیا سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وان سه‌دا تاشكیندا سه‌پاند.
s.m