سی پی تی: پێشێلکاریەکانی ئیمڕالی قبوڵ ناکرێن

کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە ( سی پی تی) کە سەر بە کۆنسەی ئەوروپایە ڕایگەیاند، پێشێلکردنی مافەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر لە ئیمڕالی قبوڵ ناکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئەی ئێف پی، کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە ( سی پی تی) لە ڕاپۆرتەکەدا لەبارەی سەردانی شاندەکەیان لە ٢٠١٩ بۆ ئیمڕلی ڕایگەیاند، لەهەڵ هەموو زیندانیانی ئیمڕالی چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە هیچ شتێک هەموارنەکراوەتەوە

لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەوەکراوە کە لە سیستمی زیندانەکاندا لە سەردانی ٢٠١٦ەوە و تا ئێستا هیچ شتێک گۆڕانکاری بەسەردانەهاتوو و باش نەبووە.

سی پی تی دەڵێت، ئۆجالان و سێ زیندانیەکەی تر لە هەفتەیەکدا بە تەنها شەش کاتژمێر دەتوانن پێکەوە کۆببنەوە. جگە لەوە کۆبوونەوەی دووکەسیش لە هەفتەیەکدا سێ کاتژمێرە. وەک تر قەدەغەیە ڕۆژانە بتوانن لە حەوشەکەدا پێکەوە کۆببنەو.

لە حەفتەیەکدا ١٥٩ کاتژمێر لەژێر گۆشەگیریدان

سی پی تی وتی،"زیندانیان هەمووان لە ژێر گۆشەگیریدان و ئەو گۆشەگیریە لە ١٦٨ کاتژمێری هەفتەدا ١٥٩ کاتژمێر بەردەوامە.

سی پی تی دەشڵێت، لەم ساڵانەی دواییدا دەتوانرێت بگوترێت کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ناتوانێت لەگەڵ خانەوادەکەشی کۆببێتەوە و وەبیریهێنایەوە کە سەردانی پارێزەران لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ڕەت دەکرێتەوە.

پێویستە سیستمێکی باش دروست بکرێت

سی پی تی ئەوەی خستەڕوو لەبارەی زیندانیەکانەوە پێویستە هاوسەنگیەک لەنێوان مەرجەکانی پاراستن و مافەکانی مرۆڤدا دروست بکرێت و بانگەوازی ئەوەی کرد کە سیستمێکی باش دروست بکرێت و ڕێگری لە سەردانی پارێزەران و خانەوادەکان نەکرێت.

ف.ق