سێ پارلمانتاری سوید پشتیوانییان لە کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان کرد

کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان رایگەیاند، ٣ پەرلەمانتاری سویدی پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپەینی ئازادیی زەینەب جەلالیان دەربڕی.

کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان رایگەیاند، ٣ پەرلەمانتاری سویدی پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپەینی ئازادیی زەینەب جەلالیان دەربڕی.

کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان راشیگەیاند، هەر یەک لە پارلمانتاران دانیێل ڕیزات لە پارتی چەپ و ئامینە کاکەباوە پارلمانتاری سەربەخۆ و هەر وەها لۆرێنا دیلگادۆ باراس پارلمانتاری پارتی چەپ لە پارلمانی سوید، پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان دەربڕی.

هەر وەها ڕایانگەیاندوە، لە دوای کردنەوەی پارلمانی سوید لە مانگی ئاگۆست دۆسیەی زەینەب جەلالیان دەبەنە پارلمانی سوید.

تا ئێستا پێنج پارلمانتار لە وڵاتانی سوید و باسک پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپەینی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان دەربڕیوە و داوای ئازادی دەستبەجێی دەکەن.

ژ.ت