سەدان کەس لە بیلەفێڵد لە دژی کۆمەڵکوژیی شەنگال رێپێوانیان ئەنجامدا

کۆمەڵکوژیی شەنگال بە رێپێوانێک لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا ئیدانە کرا.

لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژیی شەنگال، کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، ئیدانە کرا.

لەسەر داوای ئەنجوومەی گەلی دیموکراتیک لە بیلەفێڵد کاتژمێر ١٥:٠٠ گردبوونەوەیەک رێکخرا و سەدان کەس کۆبوونەوە و رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لەو چالاکییەدا سیاسەتمەداری کورد عوسمان ئەرگین، بە ناوی چەتری ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی قومری ئاکریش و بە ناوی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕەوە رۆژدەم وتەیان پێشکەشکرد.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بژی بەرخودانی شەنگال" کۆتایی پێهات.

ژ.ت