سەندیکاکانی بەریتانیا داواى ئازادیی ئۆجالان-یان کرد

دوێنێ لە بەریتانیا کۆنگرەى سەندیکاکان بەڕێوەچوو. چالاکیی پشتیوانیکردن لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد مۆری خۆی کۆنگرەکە دا.

دوێنێ لە بەریتانیا کۆنگرەى سەندیکاکان بەڕێوەچوو. چالاکیی پشتیوانیکردن لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد مۆری خۆی کۆنگرەکە دا.

کۆنگرەکە لە شاری برایتۆن-ی بەریتانیا رێکخرابوو. نوێنەرانی سەندیکاکان لە کاتى بەڕێوەچوونى کۆنگرەکەدا پێکەوە وێنەیەکی ئۆجالانیان بەرزکردەوە، کە لە سەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" و جەختیان لەوە کردەوە، کە پشتیوانى لە گەلی کورد دەکەن.

سەندیکاکان لە تویتەرەکەشیاندا هەمان پەیمان بڵاوکردەوە.

کۆنگرەى یەکێتیى سەندیکاکان و بازرگانی (TUC) لە ٥٠ سەندیکا پێکهاتووە و نوێنەرایەتی ٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کرێکار و زەحمەتێکشی ئەندامیان دەکەن. کۆنگرەى یەکێتیى سەندیکاکان و بازرگانی (TUC) لە ساڵی ١٨٦٨ەوە  دامەزراوە و کاری سەندیکایى دەکات.

ژ.ت