شارەوانیى یوتۆبۆری پشتیوانیى لە ئامەد و وان و مێردین کرد

کارڵ دانیەل بێرنمار  و جینی برۆمان ئەندامانى ئەنجوومەنی شارەوانیى یوتۆبۆری (گۆتەبۆرگ)ی سوید ناڕەزایەتییان لە دژی قەیومەکان نیشاندا، کە هاوپەیمانیی فاشیستیى ئاکەپە و مەهەپە سەپاندونی بەسەر شارەوانییەکانى ئامەد و وان و مێردین دا.

بێرنمار نوێنەری پارتی چەپە لە ئەنجوومەنى شارەوانی دا لەسەر ئەکاونتى تویتەرەکەیدا رایگەیاند، ئەردۆغان لە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ / ٢٨ی گەلاوێژ دا دەستیگرت بەسەر ئەرکی ٣ شارەوانیى کورد دا.

بێرنمار راشیگەیاند، هاوسەرۆک شارەوانییەکانى کورد لە هەڵبژاردنى ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١١ی نەورۆز (خاکەلێوە) بە جیاوازییەکى زۆرەوە سەرکەوتبوون.

بێرنمار لە دژی ئەردۆغان کاردانەوەى هەبوو و ئەوەشی راگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە هێزە دیموکراسییەکان لە تورکیا و کوردستان دەکەن.

جینی برۆمان-یش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، ئەوان پشتیوانى لە شارەوانییەکانى گەورەشارەکانى ئامەد، وان و مێردین دەکەن، کە حکومەتى ئاکەپە دەستی بەسەردا گرتوون و ئەوانى لەسەرکارەکانیان دوورخستووەتەوە.

بێرنمار و برۆمان لە پەیامەکانى خۆیاندا رایانگەیاندووە "ئامەد، وان و مێردین خۆڕاگری بکەن".

ژ.ت