لیره‌ی توركی ڕۆژ به ڕۆژ له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ زیاتر به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك دۆلار بوو به ٥,٤٤ لیره‌ی توركی، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك یۆرۆش بوو به ٦,٣١ لیره‌ی توركی.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و یۆرۆ، ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال-ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، شاندی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی پاستۆر بروونسۆن سەردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردبوو، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبوون له هه‌وڵه‌كانیان.
هەروەها رۆژنامەکە ده‌ستنیشانی كرد کە حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گەیشتووەتە ئاستێك كه ڕێكاری نوێتر له به‌رانبه‌ر توركیا بگرێته‌به‌ر.
پێشتر کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری وه‌ستاندنی فرۆشتنی فرۆکەی F35ی به توركیا دابوو، هەروەها دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكیش سزای به‌سه‌ر ٢ وه‌زیری توركیادا سه‌پاندبوو.
s.m