شاندێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه پێكهاتوون له په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، میدحه‌ت سانجار سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا، هشیار ئۆزسۆی یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا، فه‌له‌كناس ئووجا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا و فایه‌ق یاگزای نوێنه‌ری هه‌ده‌په بۆ كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌مه‌به‌ستی چه‌ندین دیداری دیپلۆماتی له ئه‌ورووپان.
شانده‌كه ئه‌مڕۆ له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ تۆربیۆن یاگلاند سكرتێری گشتیی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا و لیلیان موری پاسكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا كۆبوویه‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له دیداره‌كاندا باس له قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی دایكانی ئاشتی، گرتنی هاوسه‌رۆكانی پێشووتری هه‌ده‌په، په‌رله‌مانتاران، به‌رپرس و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په كراوه. هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ كراوه له توركیا. له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر كێشه‌ی كورد و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)، كۆمیسه‌ری نوێی مافه‌كانی مرۆڤی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا دونیا میاتۆڤیچ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌فه‌رمی سه‌ردانی توركیا ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانیش شاندێكی كۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێیه‌كانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك سه‌ردانی توركیا و باكووری كوردستان ده‌كات.
دیداره دیپلۆماتییه‌كانی شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی داموده‌زگه‌كانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا له ڕۆژی چواره‌مدا به‌رده‌وامن.
s.m