شاندی هەدەپە و کەجەدە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە

شاندی هەدەپە و کەجەدە لە هەولێر سەردانەکانیان لە ماوەی دوو ڕۆژ کۆتایی پێهێنان و چوونە سلێمانی، لە سلێمانی شاندەکە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق د.بەرهەم ساڵح کۆبوەوە.

ئەو شاندەی کە لە هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەزای تەمەلی، سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە فاتیمە کورتولان، پەرلەمانتەر فەلەکناس ئۆجا، ئیمام تاتشچەر و هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک پێکهاتبوو، گەیشتنە سلێمانی.

شاندەکە لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ئەحمەد ساڵح کۆبووەوە، دیدارەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ماڵی بەرهەم ساڵح بەڕێوەچوو. لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا لەگەڵ خوانی نیوەڕۆش قسەی تر دەکەنەوە. پێشبینی دەکرێت دوای ئەوە شاندەکە بچیتە سەردانی تەڤگەری ئازادی.

شاندەکە دواتر دەچێتە سەر گۆڕی جەلال تاڵەبانی. دوای ئەوە دیدارەکانی شاندی هەدەپە و کەجەدە لەگەڵ هاوژینی تاڵەبانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، بزووتنەوەی گۆڕان و حزبەکانی دیکە درێژەی دەبێت. پێشبینی دەکرێت شاندەکە دوو ڕۆژ لە سلێمانی بمێننەوە.

شاندی هەدەپە لە سەردانەکانیدا لە هەولێر لەگەڵ سکرتێری گشتی پەدەکە مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیش کۆ بووەوە.

ک-ش