عومەری سەید عەلی بە ڕیکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕاندا بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، عومەرسەیدعەلی بە ڕێکخەری گشتی هەڵبژێردرایەوە.

بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان، عومەری سەید عەلی و شۆرش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەکە ناوی خۆیان کاندید کردبوو.

جارێکیترعومەرسەیدعەلی وەک ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژیردرایەوە و ٧ کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژێردران.

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ٧ کەس پێک دێت. لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئەیلولدا جەمال حاجی محەمەد وەک سەرۆکی خانەی ڕاپەڕاندنی هەڵبژیردرابوو. جەمال حاجی محەمەد هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕانە.

خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ٧ سکرتاریەت پێکهاتووە. کەسێکیان سەرۆکە و ٦ کەسەکەی دیکە سکرتێرن.

ک-ش