ئەمڕۆ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتاری هەفتانەی خۆی پێشکەشکرد و تیایدا تیشکی خستە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگه‌ی کەرکووک.
عەبادی ڕایگەیاند: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە کەرکووک، کێشە و ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە. بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشانە، داوا دەکەم دەنگەکانی ئەو پارێزگه‌یە بەدەست بژمێردرێنه‌وه. گوتیشی: هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆن ئاگاداریان كردمەوە لەوەی كه هیچ كۆمپانیایه‌ک ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی تاقینه‌كردووه‌ته‌وه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە کۆمسیۆن کرد کە ڕێوشوێنی دادپه‌روه‌رانه بگرێته‌به‌ر ده‌رباره‌ی سكاڵای لایەنەکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن.
ئه‌و داواكارییه‌ی عه‌بادی له دوای ئاشکرابوونی ئەنجامە نافەرمییەکانی دەنگدان لە پارێزگه‌ی کەرکووک هات. تورکمان و عەرەبەکانی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەبڕی له به‌رانبه‌ر ئه‌نجامه‌كه و و ڕایانگەیاند کە دەستکاریی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردن کراوە، دا‌واشیان كرد بەدەست دەنگەکانیان بژمێردرێته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، ٧ لایەنی سیاسیی بەشدار لە هەڵبژاردن، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان ڕەتدەکەنەوە و داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەنەوە.
s.m