فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی ئامێدی بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی خالەتا-ی سەربە شارۆچکەی ئامێدی-یان بۆردومان کرد.

بە پێی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی خالەتا-ی سەر بە شارەدێێ چەمانکێ-ی سنوری شارۆچکەی ئامێدی-یان لەپارێزگای دهۆک بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە ئاگرلە دارستان و پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتۆتەوە.

هاوکات فڕۆکەکان بەردەوام بەئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە.

ک-ش