فڕۆکە جەنگیەکانی تورک چیای هەڵگوردیان بۆردومان کرد

دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک چیای هەڵگوردی سەر بە هەرێمی برادۆستیان بۆردومان کرد. بەو هۆیەوە دارستانەکانی هەرێمەکە سووتان.

بە پێی زانیاریەکان، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چیای هەڵگوردیان لە هەرێمی برادۆست بۆردومان کردووە.

بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە دارستانەکانی هەرێمەکە کەوتەوە.

ف.ق