فۆرتوناتۆ: بێدەنگی تێکچوونی ئەخلاقی وڵاتانی ڕۆژئاوایە

مارییۆ فۆرتوناتۆ نووسەری ئیتاڵی بە ناونیشانی "کەس هەڵناستێتە سەر پێ" گۆتارێکی بۆ ڕۆژنامەی " Suddeutsche Zeîtûng" نووسی و بێدەنگی بەرامبەر پاکتاوی ڕەگەزی بەرامبەر گەلی کورد وەک تێکچوونی ئەخلاقی هێزەکانی ڕۆژئاوا لەقەڵەمدا.

مارییۆ فۆرتوناتۆ کە لە ئەوروپا و ئیتاڵیا بە سیناریۆ و ڕۆمانەکانی دەناسرێت لە بەشی نووسەرانی میوان لە ڕۆژنامەی " Suddeutsche Zeîtûng" کە یەکێک لە ڕۆژنامە سەرەکیەکانی ئەڵمانیایە گۆتارێکی بە ناونیشانی "کەس هەڵناستێتە سەر پێ" نووسی. فۆرتوناتۆ لە گۆتارەکەیدا بێدەنگی هێزەکانی ڕۆژئاوا بەرامبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرامبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە توندی ڕەخنە کرد و پرسیاری "پشتگیری ئەوروپا لە کوێیە"ی کرد.

فۆرتوناتۆ ئاماژە بە سەردەمی پشتگیری ڤیەتنام و جەزائیر کرد و ڕایگەیاند، ئەو کاتە بە سەدان هەزار کەس دەستی بە خۆپیشاندان کرد. بەڵام ئەم پاییزە گەلی کورد بوردۆمان کرا و بە وشەکانی "بێنرخی، پشتگوێخستن و سڕبوون" بێدەنگی ئەروپای ڕەخنە کرد.

'کەس نەیوت، ێمە قەڕزاری گەلی کوردین'

نوسەر مارییۆ فۆرتوناتۆ ڕایگەیاند، کورد لە شەڕی دژی داعشدا باجێکی زۆردا و وتی، "ئەم گەلە وایکرد ئێمە لە دەستی داعش ڕزگارمان ببێت کە لە پاریس، لەندەن و بەرلین چالاکی تیرۆری ئەنجامدا. بەڵام هیچ لایەنەکمان گەلی کوردی وەک گەلی دۆست ڕانەگەیاند و نەیوت ئێمە قەڕزاری کوردین."

نوسەر ڕایگەیاند، گەلی کورد بە ناوی دیموکراسی و ئازادی ڕۆژئاوا داعشی تێکشکاند و ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ٩ی تشرینی یەکەم و تا ئێستا کرد. نوسەر سیاسەتی ئەمریکا و زلهێزەکانی ڕەخنە کرد کە لە ڕۆژئاوا بەرێوەی دەبەن و ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتانی ڕۆژئاوا گەلی کوردیان بەرامبەر دەوڵەتی تورک و دیکتاتۆرێک کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و ڕژێمی ئەسەد تەنها جێهێشت و لە ئێستادا پاکتاوی ڕەگەزی ئەنجامدەدرێت.

مارییۆ فۆرتوناتۆ لە گۆتارەکەیدا بە ئاشکرایی وتی، "ڕۆژەڤی خەڵکی لە لەندەن و ڕۆما ، شەڕی دژی کورد نییە. کورد لەسەر خاکەکەیان دەردەکرێن و ئەمەش لەچاوی هێزەکانی ڕۆژئاوادا کارەساتێکی مڕۆڤی نییە. بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپای وەک تێکچوونی ئەخلاق لەقەڵەمدا.

مارییۆ فۆرتوناتۆ کە لە لەندەن دەمێنێتەوە و سەرۆکی ئینیستیتوی کلتوری ئیتاڵیایە و لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆمانێکی بە ناوی "لەشەڕدا ڕۆژێکی بێتاوان" بڵاوکردەوە و خەڵاتی وێژەی وەرگرت و لە ئێستادا لە گۆڤاری L'Espresso û La Stampa ی ئیتاڵی گۆتار دەنووسێتەوە.

ف.ق