فەرماندەیی یەبەشە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکراکرد

فەرماندەیی یەبەشە لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕش حەبابی لە ڕووداوێکدا شەهید بووە و ڕایگەیاند لەسەر شەهیدان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن.

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لە راگەیەنراوێکدا ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد.

فەرماندەیی یەبەشە ڕایگەیاند، ٥ی ئابی ٢٠٢٠ شەڕڤانمان موراد نەمر خەلەف بە نازناو شۆڕش حەبابی لە ڕووداوێکدا شەهید بووە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە شۆڕش حەبابی لەم ساڵیادەی کۆمەڵکوژی شەنگالدا ئازاری ئەوانی زیاتر کرد.

ناسنامەی شەهید یەبەشە بەم شێوەیەیە:

ناو و پاشناو: سلێمان موراد نەمر خەلەف

نازناو: شۆڕش حەبابی

ناوی دایک: مەرجان

ناوی باوک: موراد

شوێنی لەدایکبوون: شەنگال

شوێن و مێژووی شەهادەت: ٥ی ئابی ٢٠٢٠ / خانەسوور

یەبەشە هەروەها لەبارەی تێکۆشان و ژیانی شۆڕش حەبابی وتی،" شەڕڤانمان شۆرش حەبابی لەناو هۆز و خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا بە کەلتور، ئایین، خاک و مێژوویی خۆیدا وابەستەبوو. لە تەمەنی منداڵیدا لە گرنگی وڵاتەکەی تێگەیشت. لەسەر ئەم بناغەیە هیچ کاتێک لە کەلتەر و مێژووەکەی دوورنەکەوتەوە. لە ڕۆژی فەرمانەکەشدا دەستی لە خاک و بەهاکانی هەڵنەگرت و لە ساڵەکانی سەرەتادا بەشداری لە ڕیزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی گەلەکەیدا کرد."

یەبەشە لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی شۆڕش حەبابی و خانەوادەی هەموو شەهیدان و گەل کرد و بەڵێنیدا کە لەسەر ڕێباز و ڕێچکەی شەهیدانی ئازادیدا بەردەوامی بە تێکۆشان بدات."

ف.ق