قەرەیلان: ئەردۆغان و داوودئۆغلو پێکەوە کۆمەڵکووژییان ئەنجام داوە

مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئەوەی خستەڕوو بەپێی بەڵگەکان کە لەبەردەست دان، ئەردۆغان ڕێککەوتنی دۆڵمەباخچە ڕەتکردەوە و لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغلو زنجیرەیەک کۆمەڵکووژییان ئەنجام داوە.

مووراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە بەشداری بەرنامەی تایبەتی رادیۆ دەنگی وڵات بوو کە بارەگاکەی لە بەلجیکایە و وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەوان ئارژین فوراتی دایەوە. بەشێک لە نرخاندنەکانی قەرەیلان وەهایە: 

"قۆناغێکی گرنگ و ستراتیژی لە ئارادایە"

تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە قۆناغێکی گرینگ دایە. ئەو ڕووداوانەی کە لە ئیستا و ساڵی ئایندەدا ڕوو دەدەن، داهاتووی ڕۆژەڤی داهاتووی گەلەکەمان دیاری دەکەن، لەوەش تەڤگەرەکەمان و ڕێبەرئاپۆ ڕۆڵی گرنگیان دەبێت. بەگشتی قۆناغێکی گرنگ و ستراتیژی لە ئارادایە.

"شەڕی هەمەلایەنە دژوارتر دەبێت"

پیلانگێڕیی لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستی بە شەرێکی هەمەلایەنە کردووە. ڕژیمی ئاکەپە-مەهەپە- ئەرگەنەکۆنی درێژ کردەوە و مانەوەی سیستەمە فاشیستەکەیان و بەردەوامیدان بە دەسەڵاتداری خۆیان لە دژایەتی و لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و دەسکەوتەکانی گەلی کورد دەبیننەوە. سەرەڕای ئەوەی کە لە زۆر لایەنەوە لە قەیران دان و لاوازن، بەڵام هەموو هێزی خۆیان تەرخان کردووە بۆ شەڕ لە دژی گەلی کورد و دەسکەوتەکانیان و هەوڵ دەدەن بە شەڕکردن لە دژی گەلی کورد درێژە بە سیستەمەی فاشیستیی و دەسەڵاتداری خۆیان بدەن. هەربۆیە لە نێوان ئێمە و دەوڵەتی فاشیستی قڕکەری تورکدا شەرێکی سەخت لە ئارادایە و لەداهاتووشدا شەڕەکە دژواتر و سەختتر ببێت.

"کردەوەکانی ئەردۆغان وداوودئۆغلو"

ڕێککەوتنی دۆڵمەباخچە لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیادا لە دوایین قۆناغیدا بوو، بەڵام ئەردۆغان لە پێناویخەونی سەرۆکایەتیی کۆماری خۆی بڕیاری شەڕی دا و ڕێککەوتنەکەی ڕەت کردەوە. بۆ ئەوەی شەڕ بکات، پەرەی بە ناکۆکیەکانی ناو کۆمەڵگە و  شونیزم دا و لەو بوراشەدا درێخی نەکرد و چی لە دەستی هات کردی. ئەوەشتەشی سەبارەت بە ئەردۆغان کە داوودئوغڵوو باسی دەکات هەر ئەوەیە. بۆ کردەیی کردنی خەونەکەی ئەردۆغان، سەرەتا لە کۆبوونەوەی؟هەدەپە لە ئامەد تەقینەوەیان ئەنجامدا، دواتر کۆمەلکووژیی پرسووسی بەشوێندا هات، پاشانیش کۆمەلکووژیی ئەنکارا ئەنجم درا. هەندێ کەس دەڵێن کە ئەوە کاری داعش بوو، لەوانەیە وابێ، بەلام پرۆژە و پلان و فەرمانەکە لە ئەردۆغانەوە بوو و بە ئاگاداری ئەو ئەنجام درا. ئەوەی کە ئەردۆغان و داوودئۆغڵو کردیان لەکاتی بەرخۆدانی شارەکاندا ئەو پلانە پڕۆژە بوو، بەتایبەتی کۆمەلکووژییەکەی ژێرزەمینەکانی جزیر. لەو بارەیەوە بەڵگەمان لەبەردەست دایە. کاتێک کە هەدەپە ناوبژیوانی کرد و ویستی کە خەڵک و گەنجە بریندارەکان لە ژێرزەمینەکە دەربهێنن، بەرپرسانی دەوڵەت لە هەرێمەکە، ژەنەراڵەکان کە سەرپەرستی ئەو شەڕەیان دەکرد، لەوێ ئامادەبوون هەمووان هەوڵیان دەدا بریندارەکان لە ژێرزەمینەکە دەربهێنرێن. لەوچوارچێوەیەدا ئامادەکاری کرابوو. بەڵام ئەردۆغان لەرێگەی میت و ڕاوێژکاری میت هاکان فیدان-ەوە دەستێوەردانی کرد و وتی، " من ئەوە قەبووڵ ناکەم، دەبێت ئەوان بکوژرێن. بەشێکی زۆر لە ئەو گەنجانەی ناو ژێرزەمینەکە خوێندکاری زانستگەکانی تورکیا بوون و بۆ هاوکاریکردنی گەلی جزیر ڕۆیشتبوون.

پۆلیسەکانی ئەردۆغان شوشە ودەبەی پڕلەبەنزینیان لە پەنجەرەی ژێرزەمینەکانەوە دەخستەخوارەوە. لەکاتێکدا کە بەرخودێرانی ژێرزەمینەکە برسی و تینوو و بریندار بوون وایانزانی 'ئاویان پێدەدەن'. هاوکات لەگەڵ ئەوەدا گولـلەبارا و ئاگربارانی  ژێرزەمینەکانیان کرد خەڵکەیان زیندوو زیندوو سووتاند. لەو ژێرزەمینانەدا مرۆڤەکانی ئێمە بەشێوەیەکی زۆر درندانە و دژە مرۆییانە و نامەردانە و؟زاڵمانە سوتێندران. دیسان سەبارەت بە ئەردۆغان، لەوانەیە مەبەستی داوودئۆغڵو ئەو دڕندەییە بێت.

"لەئەردۆغانەوە بۆ میت، لەمیتەوە بۆ ئەردۆغان"

هەروەک باسم کرد، لەبەردەستماندا هەندێک بەڵگە هەن کە دەیسەلمێنن هەموو ئەو تاوانانە بە بەفەرمانی راستەوخۆی ئەردۆغان و بە دەستی میت ئەنجام دراون. هاکان فیدانی ڕاوێژکاری میت بە ژنەراڵەکانی وتووە، "پێشنیارەکەی هەدەپە بۆ دەرهێنانی خەڵکی ناو ژێرزەمینەکان لەلایەن کۆشکەوە پەسەند نەکراوە، فەرمانەکەی ئاشکرایە و دەبێت ئەنجام بدرێت و بکوژرێن.' بەو شێوەیە کۆمەڵکویەکەی ئەنجم دەدرێت. دواتر لە ناوچە و شارەکانی تری کوردستان بە هەمان ڕێباز کۆمەڵکووژییان ئەنجام دایەوە. بەسەدان منداڵ، گەنج و کەسی مەدەنی شەهید بوون. هەموو ئەوانە بەفەرمانی ئەردۆغان ئەنجام دراون.

"هەموو ڕێکخستنەکان وەک پەکەکە و ناقانونی نیشان دران"

لەم دواییانەدا لەدژی گەلی کورد و دەسکەوتەکانی هێرشێکی هەمەلایەنەیان دەستپێکردووە. بە بەکارهێنانی ناوی پەکەکە بەنیازن هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە ئامانج. دەسکەوتەکانی گەلی کورد، لە هەر شوێنێک دامەزراوە، ڕێکستن و سازییەک هەبوو هەموو وەک پەکەکەیی و ناقانونی نیشان دران. بۆ نموونە رێکخراوەی رێگەپێدراو و یاسایی لە ئەورووپا و تورکیا، هەدەپە، لایەنە دیموکرات وشۆڕگێڕەکان و لایەنگرانی چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد، هێزە شۆڕگێڕەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەرخودێرانی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال وەک پەکەکە نیشان دران و کرانە ئامانج. هەوڵ دەدەن ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی کەمپەینێک بەردەوامی پێبدەن. بە سیناریۆی درۆینەی جیاواز هەول دەدەن کە کەش و هەوایەک وا بخولقێنن.

پەکەکە جیاوزە و رێکخستن و سازی بەو شێوەیەش جیاوازن و هیچ پێوەندییەکیان بەیەکەوە نییە.  هەدەپە و پەکەکە هیچ پەیوەندیەکیان پێکەوە نییە. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و تێکۆشانی دیموکراسی گەلی تورکیا یەکانگیر بوون. ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوە، پارت و کەسایەتی کۆبوونەتەوە و گۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان -هەدەکە-یان دامەزراندووە. هەدەپەش وەک بەرهەمێکی ئەو کۆنگرەیەیە. هەموو ئەو هەوڵدانەی کە دەیانهەویت هەدەپە وەک پەکەکە نیشان بدەن درۆیە و چەواشەکارییە. شتێکی ئاوەها بوونی نییە. ئەگەرلەوبارەیەوە بەڵگەیەکیان هەیە با بیسەلمێنن و بیانخەنە ڕوو. بەڵام ئەوەی تەنها پاسا و بیانوویەکە بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی قڕکردن و فشار خستنەسەر هەدەپە.

' با بیسەلمێنن کە شارەوانییەکان پارەیان ناردووە'

بۆ نموونە ئەردۆغانی شەڕئەنگێز، سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک کە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت، هەواڵگری، سوپا و پۆلیسی لە ژێر دەست دایە،  دەڵێت ' ئەو شارەوانییانە پارە دەنێرن بۆ قەندیل'. مادام ئە هەموو دەرفەتەی دەوڵەت لە دەستی ئەردۆغان دایە ، با ئەو قسانەی بسەلمێنێت. ئەگەر نەیتوانی بیسەلمینێت ئەوا درۆزنێکی گەورەی تورکیایە. ئاخۆ سەرۆ کۆماری وڵاتێک چون دەتوانێت ئەوەندە درۆ بکات و ڕاستییەکان پێچەوانە بکاتەوە؟ دێت و لەبەردەم ڕای گشتیی دا ئەو درۆ گەورانە دەکات، دواتر ئەو درۆیانە لە گەلێک کاناڵ، تیڤی، ڕادیۆ و ڕۆژنامە بڵاو دەکرێنەوە. شەڕێکی دەروونی لە ئارادایە. ئەگەر ئەو سەلماندی لە شارەوانیەکانەوە یەک لیرە گەیشتبێتە دەستمان، ئەوا ئێمە قەبووڵی دەکەین و ڕایدەگەیێنین. بەڵام ناتوانێت بیسەلمێنێت، چوونکە وەها؟شتێک ئەسڵو ئەساسی نییە

' کەس ڕفێندراو نابێتە گەریلا'

ئەکەسانەی کە بەشداری ناوڕیزەکانی ئێمە دەبن بە ئیرادەیەکی ئازاد بەشداردەبن. دەلێن' ڕفێندراون' درۆیەکی دەوڵەتی تورکی پیلانگێڕە. وتنێکە لە زمانی شەڕی تایبەتەوە. ئێمە تەڤگەرێکی ئایدۆلۆژیکین، بەشداربوون بە داواکاری کەسەکان ئەنجام دەدرێت. کورد یان هەرپێکهاتەیەکی تر، هەرکەسێک بیهەوێت بەشداری ناو ریزی گەریلا ببێت، بەخواستی خۆیەتی نەک بە زۆر.

ئەوان بە پێشێلکردنی یاساکانی هاوشارەوانی خۆیان سێ شارەوانی ئامەد، وان و مێردین-یان لەکار دوورخستووەتەوە. بەسەرئیرادەی گەلی کورددا کودەتایان ئەنجامداوە. لە کوردستان، تورکیا و جیهان لەدژی ئەو کردەوەیە ناڕەزایەتی ئەنجامدرا. ئاکەپە بەهۆی ئەوەی کە کەوتووەتە ژێرفشارەوە سیاسەتی قڕکردن بەردەوام دەکات، ئیستاکە فرتوفێڵەکانی خۆیان گۆڕیوە و شتێکی تازەیان هێناوەتە گؤڕێ، بۆ ئەوەی ئەو نادادگەریەی کە لە هەمبەر هەدەپە کراوە بشارنەوە، پیلانی ئەوەیان دانا کە هەندێ کەس ببەنە بارەگای هەدەپە و دیانبێن

' ئەو دایکانە دەبێت لە بەردەم بارەگای هەدەپەدا لە منداڵەکانیان نەگەڕێن'

لەوانەیە نیەتی هەندێک لە دایکەکان پاک بێت. هەندێکیش لەوان دەزانن کە ئەوە بە چ واتایەکە و نیازێکی ئەوانی تێدایە، من ئەوشتە نازانم، دایک بوون پیرۆزە. ئەگەر دایکی جەنگاوەری ئازادی بێت، ئەوە سەربەرزییە. ئەوەی کە لە بەردەم بینای هەدەپەدا دەکرێت پرۆژە و پلانی ئەردۆغان و میتە . ئەوە شەڕی تایبەتە. دەبێت گەلی ئێمە ئاگاداری ئەو شتە بن. دەبێت ئاگادار بن کە نەبنە کەرەستە و ئامرازی شەڕی تایبەت و خۆیان لەو پیلانە بەدوور بگرن ئەگەر بەدوای منداڵەکانیاندا دەگەڕن ، شوێنی ئەوان ئەوێ نییە.

' دەسالیش لەوێ دانیشن کەس ناگەڕێتەوە'

هەدەپە ناتوانێت بە ئێمە بێژێت، فڵان کەس بنێرەوە بۆ ماڵی خۆی. پێوەندییەکی وا لەنێوان ئێمەدا نییە و ئێمەش بەقسەی هیچ کەس شەڕڤانی خۆمان نانێرینەوە. دەبێت هەر کەسێک ئەو شتە بزانێت، ئەوان لەو شوێنەدا نە دە ڕۆژ بەڵکوو دە ساڵیش دانیشن کەس ناگەڕێتەوە. ئەو دەوڵەتە بۆ ئەوەی شەڕڤانێکی ئێمە شەهید بکات بەمیلیۆن پارە خەرج دەکات. بۆ ئەوەی کە هەڤاڵێکی ئێمە شەهید بکاتبە دەیان کاتژمێر فڕۆکە جەنگییەکانیان بەئاسماندا دەسوورێننەوە. ئیستا دەیانهەوێت بە پیلانێکی گەمار و قڕێژ شەڕڤانانی ئێمە بگەڕێننەوە! ئەو کەسەی کە بەشداری تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەبێت ئیتر دەبێتە شەڕڤانی گەل. ئەوە سەربەرزییەکی گەورەیە.

ئەوکەسانەی کە بوونە گەریلای ئازادی، ئیتر گوێ نادەن بەو قسانە. ئەوان بوونەتە فیداکاری گەلی خۆیان. هەربۆیە گەڕانەوەی ئەوان مەحاڵە.

'منداڵانی خۆتان شەرمەزار نەکەن'

ئێمە لە چاپەمەنییەکاندا زانیمان کە منداڵی دایکێک لەبەندیخانە دایە. بەتۆمەتی پەکەکە، ئەویان خستە بەندیخانە. موجنوون ئاککۆیون هەوڵی خۆکوشتنی دا. بۆچی؟ بۆ ئەوەی زۆر تووڕە بوو بۆ ئەوەی دایکی کارێکی وای کردبوو. دەبێت دایکانی ئێمە ڕۆڵەکانی خۆیان شەرمەزار نەکەن. نابێت دایکی ملیتانێک ببێتە کەرەستەی دەستی داگیرکەران و شەڕی تایبەت. ئەگەر دەتهەوێت خاوەنداریەتی لە منداڵەکانت بکەی ڕێگەکەی ئەوە نییە.

'بۆ ڕفێنراوەکان سەیری دایکانی شەممە بکەن'

سەیرکەن ٣٠ ساڵە دایکانی شەمە بەدوای منداڵەکانیان دەگەرێن. منداڵی ئەو دایکانە لەلایەن دەوڵەتەوە ڕفێنراون و کوژراون. ڕێفێنراوی ڕاستینە ئەوەیە. لەوبارەوە بەڵگە هەن و دایکانی شەممە هەموو هەفتەیەک بەڵگەکان بۆ رای گشتیی بڵاودەکەنەوە. ئایا (ئاکەپە-مەهەپە) چی دەکەن؟ هاتن و چالاکی ڕەوا و بەبەزەیی دایکانیان قەدەغە کرد. بە توندوتیژی و لێدان دایکانیان لە گۆڕەپانی گاڵاتاسارای دوورخستنەوە. لە ئێستادا دایکان هەموو هەفتەیەک بەرامبەر کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئەستەنبوڵ کۆدەبنەوە و چالاکیەکانیان بەردەوامە. بۆچی میدیای تورکیا ئەوە نابینێت؟ بۆچی ئەردۆغان ئازاری ئەو دایکانە نابینێت، بەڵام میدیای شەڕی تایبەت دایکانی بەرامبەر باڵەخانەی هەدەپە دەکاتە ڕؤژەڤ؟ ئەو ڕاستییە زۆر شت ئاشکرا دەکات. دەوڵەتێکی دووڕوویە. گەلەکەمان قڕدەکات و دەیانکاتە کۆیلە. مافی ژیان بەو کەسانە دەدات کە خزمەتی دەکەن. کارەکتەری دەوڵەتە بەو شێوەیەیە. دایکانی بەردەم باڵەخانەی هەدەپە دەبێت بزانن، بەو چالاکیانە بە هیچ شتێک ناگەن و هیچ ئەنجامێک بەدەسەت ناهێنن.

ئەگەر ئەحمەد تورکیش قبوڵ نەکەن

ئەحەمد تورک ٥٠ ساڵە لەناو سیاسەتی تورکیا و کوردستان دایە و هەموو جار باسی ئاشتی دەکات و لایەنگری یەکێتی گەلی کورد و تورکە. ئەگەر دەوڵەتی تورکیا کەسێکی وەک ئەحمەد تورک قبوڵ نەکات، واتە هیچ کەسێک قبوڵ ناکات. ئەگەر مرۆڤی بەو شێوەیە لەسەر ئەرکەکانیان دووربخرێنەوە، دەبێت هەموو کورد باش بیربکاتەوە. چالاکیەکانی ئێستا واتادارن بەڵام تێر و تەسەل نیین. پێویستە لە هەموو شار و کۆڵانەکان گەلەکەمان بە شێوەیەکی رێکخستنکراو هەڵوێست نیشان بدات. وادیارە کێشە لە پێشەنگایەتیدا هەیە. لەناو گەلدا پێشەنگێک دەرناکەوێت، وادیارە هەر کەس چاوەرێی کەسێکی دیکە دەکات. بەڵام پێویستە بە تایبەتی ژن و گەنجان پێشەنگایەتی بکەن. دیارە کە بەو شێوەیە نابێت. پێویستە گەلەکەمان بە شێوەیەکی جەماوەری و بەیەکەوە هەڵوێست نیشان بدات. لەبەرئەوەی هێرشەکە لە دژی ئیرادەی گەلانە.

هەدەپە پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەریەکان نەکرد

دەوڵەتی تورکیا هێرشی توند دەکاتە سەرهەدەپە، ئێمەش رەخنەیان بکەین کارێکی باش نابێت. ئەگەر دەوڵەت دەیەوێت پەکەکە بسڕێتەوە، پێویست بوو ڕێگەی سیاسەتمەداران نەگرێت. ئەمەش رەتکردن و لەناوبردنێکی زۆر گەورەیە، بەڵام شتێکی ئاسایی نییە. بەهۆی ئەوەوە هێرش دەبەنە سەر هەدەپە، لەبەرئەوەش ئێمە هەدەپە زۆر رەخنە ناکەین.

ئەگەر ئێمە خوێندنەوەیەک بۆ ڕابردوو بکەین، ئەگەر هەدەپە خاوەندارێتی لە ئەرکی خۆی بکردایا، دۆخەکە بەم شێوەیە نەدەبوو. لەئیستادا زۆرێک لە بەرپرسانی هەدەپە لە گرتووخانەکاندان. هەموویان تاوانباردەکرێن و دەڵێن، 'لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەرایەتیدا هەدەپە سیاسەتی خەندەقەکانی پاراست'. ئەو قسانە ڕاست نین. هەدەپە پشتگیری ئەو پرۆسەیەی نەکرد. ئەگەر هەدەپە پشتگیری بکرادایا ، دۆخەکە بەم شیوەیە نەدەبوو. هەدەپە بە دوودڵی جوولایەوە. گەلیش بە دوودڵی جووڵایەوە و مێشکیان تێکەڵبەیەک بوو. گەنجان لەبەرامبەردوژمن بەتەنها بەجێمان. شەهید چیاگەر و ٦٠ گەنجی هاورێی لەناو سووری ئامەد بەتەنها مانەوە.

دەوڵەت دەڵێت 'هەدەپە چەکی بۆ ئەوێ گواستووەتەوە'، پشتگیری لە سیاسەتی خەندەق کردووە، شۆفڵئ ناردووە' بەڵام درودەکات. شتێکی بەو شێوەیە نەبوو. لەبەرئەوەی هیرشەکان دوژمن لەئاستێکی باڵادابوون، ئێمە ڕەخنەمان لە هەدەپە نەگرت. بەو شێوەیە ئەو شتانەی کە دەوڵەت دەداتە پاڵ هەدەپە، درون و راست نین.

ئەندامانی هەدەپە با باش بیربکەنەوە. ئەگەر لەکاتی خۆیدا لە هێرشەکان دەوڵەتی مەتینگەر تێبگەشتنایا، دۆخەکە بەم شێوەیە نەدەبوو. هەموو کەسێک پێویستە لەم دۆخە دەرس وەربگرێت. هەرچەند تکا بکەی و داوای ئاشتی بکەی، دەوڵەت تێناگات. پێویستە یەکگرتن، رێکخستنبوون و بەرخۆدان بناغە بێت. پێویستە بەرخۆدانی گەل گەشبکرێت. ڕێگەی سەرکەوتن ئەوەیە. ئێمە دەبینین، ڕێگاکانی سیاسەتیان داخستووە. ماف و حقوق ناناسن، یاسای نادیموکراسی دەوڵەتیش پێشێلدەکەن. بە یەک فەرمان هەموو یاساکانی دەوڵەت دەخەنە لایەکەوە. پارلەمانتارەکان بەهۆی ئەوەی کوردن، لەسەر زەوی ڕایاندەکیشن. پۆلیسێکی ئاساییش دەتوانێت لەبەرامبەریان ڕاوەستێت و لێیانبدات.

ئایا ئەو هەموو هاوشارەدار، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار لە گرتووخانەکاندا نین؟ تاوانیان چییە؟ تاوانیان بە تەنها کوردبوون و خاوەندارێتیکردنە لە کوردبوون. پرسەکە ئەمەیە. لەبەرامبەرمان ڕژێمێکی فاشیست و نەژادپەرست هەیە. ئەو ڕژێمە هەوڵدەدات هەموو دەستکەوت و هەبوونی کورد لەناوببات. بەهۆی ئەوەوەیە هێرشی سیاسەتمەداران دەکەن. پێویستە گەلەکەمان پشتگیری لە هەدەپە دەکات. ئێمە ناڵێین ئەوان هەموو شتێکن، کەموکورتیان هەیە. ئەگەر شەرت و مەرجەکان لەباربوونایا، زۆر شت هەیە کە ڕەخنەمان دەکرد. بەلام لە دۆخێکداین ڕژێمی فاشیست هێرشی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکات. هەموو ڕۆژێک هێرش دەکرێت. پێویستە گەلی کورد لە سیاسەتمەدارانی کو هەڵبژێردرابوون، خاوەندارێتی بکات. لەئێستادا پێوسیتە پشتگیریان لێبکرێت.

بە تەنها لە سێ شار لەدەوری نوێنەرەکانیان کۆدەبنەوە، ئەوە بەشناکات. پێویستە چالاکی جەماوەری گەشبکرێت و فراوان بکرێت. ئێمە بڕوامان وایە ژن و گەنجان ئەو هێزەیان هەیە و دەتوانن بیکەن...

کردەوەکانیان بێوڵام نامێننەوە

کاتێک مرۆڤ سەرنجدەداتە، ناوی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کو دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیدەدات، هەندێک ناو بەکاردەهێنن کە دەیانەوێت کورد بکەن بە کۆیلە. یان دەیانەوێت بە کوردان بڵێن، 'ئێمە بەهێزین و چنگتان لێدەدەین'. من دەتانشکێنم و دەتانسووتێنم، ناوەکان بەم شێوەیەن. هەموو کاتێک هەوڵ دەدەن بە زۆرئەنجامیک بەدەستبێنن، بەڵام گەلەکەمان لەبەرامبەر زۆرداری و فاشیست خاوەنی هێز و ئیرادەیە. هەپەگە موڵکی گەلی کوردە، گەریلای ئازادی کوردستان هەن. کردەوەکانیان بێولام نامێنێت. وڵامی پێویست دەدرێتەوە و بەردەوام دەبێت. ناتوانن بە زۆر و فشار و توندوتیژی هیچ ئەنجامێک بەدەستبێنن. زوو یان درەنگ، لەوەتێدەگەن.

بەحساب چنگە، چنگەکەتان چی کردووە؟

گەلەکەشمان فێری رێ و ڕێبازی تێکۆشان بووە. بە پەرسپەکتیفی ڕێبەر ئاپۆ گەلەکەمان ئێدی بووەتە خاوەندی فەلسەفە، بیرەوەری و ناسنامەی خۆی. گەلەکەمان لەهەموو ڕوویەکەوە خۆی ڕێکخستن کردووە. ئەم گەلە ئێدی لە قامچی کۆیلەکردنیان ناترسێت. بەحساب چنگە! چنگی چی، چنگەکەتان چی کردووە؟ ئەوەی کە لە ئێساتدا چنگی١، چنگی٢ پێدەلێن، لە خواکورد تێکچووە. هەموو ڕۆژێک لە پشت و پێشەوە و دەوروبەریان چالاکی دەکرێت. یەک شوێنیان گرتووە ئەویش ئەرمووشە و هەموو رۆژێک لەوێ چالاکی هەیە. دەتوانین بڵێین هیچ شوێنێکیان نەگرتووە. لە هەندێک شوێنی بەرزهەن و فڕۆکەی کەشفیش بەسەر سەریانەوەیە. گەریلاش هەموو کاتێک لەدوروبەریانن. ئەم دۆخە بۆ ئەوان چارەسەری نییە. بەحساب ئێمەشیان ئەپیچایەوە و تا قەندیل دەڕوویشتن. هەوڵیاندا پێشبکەون، بەڵام بینیان گەریلا لەپشت ئەوانن. گەریلا خاوەنی ڕی و ڕیبازی دەوڵەمەندە و بەو شێوەیە دەیانشکێنێت.

گەریلا لە ڕۆژی دووەمدا چنگ ٣ی تێکشکاند

کاتێک لە خواکورک نەیانتوانی پێشبکەون، ڕوویان لە حەفتەنین کرد. لە حەفتەنین پێشرەویان کرد. بەڵام گەریلاکان لە دووەم ڕۆژدا چنگ ٣ی تێکشکاند. گورزی گەورەیان بەرکەوت. لەرزین و گێژبوون. سوپای تورکیا هیظ کاتێک ئەو گورزەی کە ٢٥ی ئاب لە گردی پارتیزانبەریکەوت لەبیرناکات. لەو ڕۆژەوەیە یەک مەتریش پێشڕەویان نەکردووە. ڕۆژێک پێشتر کیلۆمەترێک پێشڕەویان کردبوو و بەرەو بێزەنیکی، گری کەچەڵ، گرێ هێلزێ هاتبوون، کاتێک هێزەکانمان گورزێکی گەورەیان لێدا، پاشەکشێیان کرد و تا ئێستاش لەو شوێنەن و پێشڕەویان نەکردووە.

چی بەسەر (قڕ)ی وەزیری ناوخۆ هات؟

سوپا ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەدەبات. ئەگەر سەرنج بدەن، وەزارەتی بەرگری تورکیا لەسەر ناوی سوپا لێدوانیدا. وەزارەتی ناوخۆش وتی، "بۆچی بەدەستبەتاڵی دانیشین، ئێمەش ڕۆژەڤی خۆمان دروستبکەین و بانگەشە بکەین و ئێمەش  ئۆپەراسیۆنی (قڕ) بەڕیوەببەین. بە حساب ئۆپەراسیۆنەکە بەو شێوەیە دەبێت، هەموو شتێک لەپیش خۆی لەناودەبات. وتیان 'ئۆپەراسیۆنەکە لە وان، شرنەخ و جۆلەمێرگ بەڕێوەدەبەین'. ئۆپەراسیۆنەکە چۆن بوو، چۆن دەستپێکرا و چۆن کۆتاییهات و ئەنجامەکەی چی بوو، لە چ شێنێک چۆن شەڕ کرا، باسیان نەکرد. لەبەرئەوەی شکستیهێنا و تێکچوون. گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ئەوانیان لەو شوێنانە شکاند و تێکچوون.

ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووەکان و هەوای سەرفرازی

ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووەکانیان لە میدیاکاندا وەک ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتن لەقەڵەمدەدەن. دەیانەوێت لە ناو کۆمەڵگادا بیروبۆچوونێکی بەو شێوەیە دروست بکەن. وەک ئەوەی بەرەو کوێ هەنگاو دەنێن، کۆنترۆڵی دەکەن. هەوایەکی بەو شێوەیە دەخولقێنن. دەیانەوێت خۆیان بە بەهێزی نیشانبدەن. لەوانەیە لەناو کوردانیشدا هەندێک کەس بروایان پێبکات و هەڵخەلەتێن. بەڵام ڕاست نییە. لەنێوان ئێمە و دەوڵەتی تورکیادا شەڕێکی گەورە هەیە. شەڕەکە بەردەوامە و ئەوان سەرنەکەوتوون. نمونە وتیان'لە حەفتەنین ژمارەیەکی زۆر گەریلا لەناوچوون'. هەموویان درون. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا بە تەنها ٤ هاورێمان و لە دەرەوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە ناوچەی کەشانێ شەهید بوون. واتە ٥ هاورێمان شەهید بوون. ئەوەندە زیانمان هەبووە..

ئێمە دەزانین چی بکەین و چی نەکەین.  دوژمنی قڕکەر و مەتینگەر کە لە هەموو ناوچەیەکی کوردستان تێکشکاوە، زیادتر تێکدەشکیت و سەرفرازی بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی کوردە."

ک-ش