كوردستانیان و دۆستانیان له ئه‌ورووپا بۆ پشتگیریی عه‌فرین له مه‌یدانه‌كانن
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین و داگیركردنی هه‌رێمه‌كه، له لایه‌ن كوردستانیانی هه‌نده‌ران و دۆستانیان ئیدانه ده‌كرێت.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ قڕكردنی گه‌لی عه‌فرین و داگیركردنی هه‌رێمه‌كه، له لایه‌ن كوردستانیانی هه‌نده‌ران و دۆستانیان ئیدانه ده‌كرێت.
كوردستانیانی هه‌نده‌ران به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان بۆ پشتگیریی عه‌فرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین. له چالاكییه‌كاندا وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشی سه‌ر عه‌فرین، داوا له وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه و ڕای گشتیی جیهان ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
فه‌ڕه‌نسا
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كوردستانیان و دۆستانیان له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا چالاكی خاوه‌نداری كردن له عه‌فرینیان ساز كرد. له چالاكییه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «بكوژ ئه‌ردۆغانه و پۆتین پشتیوانه»، «بكوژ پۆتین» به‌رز كرانه‌وه. نوێنه‌رانی پلاتفۆڕمی خاوه‌نداری كردن له عه‌فرین داوای له كوردستانیانی پاریس كرد له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا كۆببنه‌وه.
به‌ریتانیا
له ناوچه‌ی گالێر كاردیف و ناوچه‌ی هول-ی به‌ریتانیا، كوردستانیان و دۆستانیان له چالاكی جیاوازدا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان له‌سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
نه‌مسا
له شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا كوردستانیان و دۆستانیان له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرینیان ئیدانه كرد.
هۆڵه‌ندا
له شاری ده‌نهاگ-ی هۆڵه‌ندا كوردستانیان و دۆستانیان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه و پشتگیریی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین دووپات كرده‌وه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان له دژی عه‌فرین ئیدانه كرد.
s.m