كەجەكە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە

كەجەكە :لە تێكۆشان دژی ستەمکاراندا، جەسارەت، پێداگری و یەكێتی هەمیشە سەركەوتووە، لەم جەژنەدا خێر ئەمەیە ئێمە یەكێتی خۆمان بەهێز بكەین و لە بەرامبەر هێرشەكانی دەوڵەتی فاشیستی تورك تێكۆشان بكەین.

كۆمیتەی گەلان و باوەڕی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە و ئەو جەژنەی لە گەلانی موسڵمان پیرۆزكرد.

لە پەیامەكەی كەجەكە-دا هاتووە:

" ئێمە جەژنی قوربان لە گەلانی موسڵمان پیرۆز دەكەین، باوەڕمان وایە لە بەرامبەر زۆردار و دوو ڕووەكان و دوژمنەكانی یەكسانی و ئاشتی، ئەو جەژنە دەبێتە هۆكارێك بۆ گەشكردنی تێكۆشان.
لەسەر خاكی موسڵمانان زوڵمی گەورە دەكرێت، ئەو زوڵمە بە دەستی دەوڵەتە دوو ڕووەكان و چەتەكانیانەوە دەكرێت، ئەو زوڵمە دوژمنایەتی ئوممەت دەكات، بە نەفرەتێكی زۆرەوە هێرش دەكرێتە سەر گەلی كورد و گەلانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو زوڵمە لەلایەن ئەردۆغان و باخچەلی سەرۆكایەتی دەكرێت.

'دەولەتی تورک بە گۆشەگیری ڕێگەی هەموو بەهاکان ئینکار دەکات'

دەوڵەتی تورك بۆ موسڵمانان لە خاچپەرست و داگیركەرانی مەغۆڵ مەترسیدارترە، لە لیبیا تا ئەفغانستان چی كەسی خوێنڕێژ و فاشیست هەبن پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتی تورك هەیە، هێرشەكانی لە باب، جەرابلوس و عەزاز و كۆمەڵكوژی كوردەكان لەعەفرین پشتڕاستی دەكاتەوە كە دینی ئیسلامی بۆ ئامانجە ئیمپریالیستی و كۆمەڵكوژییەكان بەكار دێنێت، لە سەرویانەوە بانگ لە گەلی عەرەبی سوریا و هەموو موسڵمانان دەكەین لە بەرامبەر دەوڵەتی فاشیستی تورك هەڵویستیان بەهێز بكەن.

گۆشەگیری سەر ڕێبەرایەتیمان، بە واتای گۆشەگیری لەسەر گەلی كوردە، دەوڵەتی تورك نكۆڵی لە هەموو مافە دینی و مرۆییەكان دەكات، لە بەرامبەر ڕێككەوتنی فاشیستی ئەردۆغان-باخچەلی هەموو تێكۆشانەكانمان ڕەوایە، پێویستە لەبیر نەكەین كە جەژنی قوربان لە بەرامبەر فیرعەونەكان و نەمروودەكان بووەتە سەرفرازی ئیبراهیمییەكان، لە تێكۆشانی بەرامبەر زاڵمەكاندا باوەڕی، بوێری، پێداگری و یەكێتی هەمیشە سەركەوتووە، لەم جەژنەدا خێر ئەمەیە ئێمە یەكێتی خۆمان بەهێز بكەین و لە بەرامبەر هێرشەكانی دەوڵەتی فاشیستی تورك تێكۆشان بكەین.
لەم جەژنەدا پێویستە سەردانی گۆڕی شەهیدەكان بكرێت، سەردانی هەڤاڵانی زیندانی و خانەوادەكانیان بكرێت، پێویستە هەركەسێك خێری خۆی بداتە ڕێكخراو و ئەو دەزگایانەی خێرەكان دەگەینێتە دەستی هەژاران، پێویستە ئەو كەسانەی بە بانگەشەی درۆ لەسەر دین خەڵەتێندراون بێنینە سەر ڕێگای ڕاستی.

لە سەرویانەوە موسڵمانان لە كوردستان ئەم جەژنە لە هەموو گەلانی موسڵمان پیرۆز دەكەین، بانگ لە هەموو كەسێك دەكەین كە لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیركەری تورك تێكۆشانی بەڕێكخستن كراو بەڕێوە بەرن، لە كەسایەتی "هەڤاڵ هەڵمەت"ـدا هەموو شەهیدانمان بەبیر دێنینەوە و جارێكی دیكە ئەم جەژنە لە خانەوادەی شەهیدان پیرۆز دەكەین."

ک-ش