له ئامه‌د ٢ پارێزه‌ر ده‌ستگیر كران و له ئه‌ده‌نه‌ش چالاكێكی سیاسی زیندانی كرا
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سیاسیی ڕژێمی ئه‌ردۆغاندا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌دا سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركراون. ئه‌مڕۆش له شاری ئامه‌د ٢ پارێزه‌ر ده‌ستگیر كران.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سیاسیی ڕژێمی ئه‌ردۆغاندا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌دا سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركراون. ئه‌مڕۆش له شاری ئامه‌د ٢ پارێزه‌ر ده‌ستگیر كران.
له ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر له شاری ئامه‌د و ٨ شاری دیكه‌ی باكووری كوردستان و توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی له لایه‌ن پۆلیسی توركیا به‌ڕێوه‌چوو. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ندامانی پلاتفۆڕمی مافناسانی ئازادیخواز (OHP) بنیامین شه‌كه‌ر و به‌هار ئۆكتای له ئامه‌د ده‌ستگیر كران و گوازرانه‌وه بۆ ناوه‌ندی گرتن و گواستنه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌كه. هاوكات پلاتفۆڕمی مافناسانی ئازادیخواز ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی ٢ ئه‌ندامه‌ی پیشان دا.
له ئه‌ده‌نه چالاكێكی سیاسی زیندانی كرا
له شاری ئه‌ده‌نه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) خالید شاشماز، بیلال چه‌له‌بی و ئه‌ربیل ئه‌رنووگا به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستگیر كرابوون. دوای لێپرسینه‌وه‌ی دادگه، شاشماز و چه‌له‌بی به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازاد كران، به‌ڵام بڕیاری زیندانیكردن بۆ ئه‌ربیل ئه‌رنووئه‌گا ده‌ركرا.
s.m