له ئه‌نقه‌ره و ڕها ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و هه‌ده‌كه ده‌ستگیر كران
له ئه‌نقه‌ره و ڕها پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و چه‌ندین ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و كۆنگره‌ی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌كه)یان ده‌ستگیر كرد.
له ئه‌نقه‌ره و ڕها پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و چه‌ندین ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و كۆنگره‌ی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌كه)یان ده‌ستگیر كرد.
پۆلیسی توركیا به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت ههڵیكواتهیه سه‌ر چه‌ندین ماڵ. هاوگوته‌بێژی هه‌ده‌كه فاتمه كلچ ئارسلان و ئه‌ندامی هه‌ده‌كه یه‌حیا دا‌غ ده‌ستگیر كران. به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری شاردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان هه‌بوو، هۆكاری ده‌ستگیركردنیان ئاشكرا نه‌كرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شاری ڕهای باكووری كوردستان ئه‌ندامانی هه‌ده‌په محه‌مه‌د كایگن، ساڵح شاهین و فه‌رید ئاك كه ده‌ستگیر كرابوون، ڕه‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره كران. پێشبینی ده‌كرێت ڕۆژی دووشه‌ممه ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیرێت.
s.m