له عێراق و باشووری كوردستان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد
بڕیاره ١٢ی ئایار هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رانسه‌ری عێراق و باشووری كوردستان ده‌ستی پێكرد.
بڕیاره ١٢ی ئایار هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رانسه‌ری عێراق و باشووری كوردستان ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق، دوێنێ (١٤ی نیسان) له عێراق و ئه‌مڕۆش (١٥ی نیسان) له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد. به‌ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیان به پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن كرد.
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سێ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٧٣٠ کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
مازن عەبدولقادر سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ٢٥ قەوارەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنی ڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکەن کە بریتیین لە ١٩ پارتیی سیاسی و چوار هاوپەیمانی و دوو پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ.
وتیشی، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ٥٠٣ پاڵێوراو کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو کورسییانەی تەرخانکراون بۆ پارێزگه‌کانی هەرێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك).
ناوبراو باسی لەوەشکرد لە کۆی ئەو ٥٠٣ پاڵێوراوە، ٣٥٧ پاڵێوراویان پیاون و ١٤٦ پاڵێوراوەکەی دیکەیان ژنن، کە بە پێی یاسای هەڵبژاردن پێویست دەکات نوێنەرایەتی ژن لە سەدا ٢٥ کەمتر نەبێت.
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی کورسیی پارێزگه‌کانی هەرێم ٤٦ کورسییه کە پارێزگه‌ی هەولێر ١٦ کورسی بەردەکەوێت و یەکێکیان بۆ پێکهاتەی مەسیحییە. پارێزگه‌ی سلێمانیش ١٨ کورسی و پارێزگه‌ی دهۆکیش ١٢ کورسی بەردەکەوێت کە بەهەمان شێوە یەکێکیان بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان تەرخانکراوە.
s.m