له كه‌نارئاوه‌كانی ئیزمیر ٩ كۆچبه‌ر خنكان
له ئه‌نجامی نوقمبوونی كه‌شتییه‌كی كۆچبه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی شاری ئیزمیری توركیا، ٩ كۆچبه‌ر خنكان و ٢٥ كۆچبه‌ریش ون بوون.
له ئه‌نجامی نوقمبوونی كه‌شتییه‌كی كۆچبه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی شاری ئیزمیری توركیا، ٩ كۆچبه‌ر خنكان و ٢٥ كۆچبه‌ریش ون بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان شه‌وی ڕابردوو كه‌شتییه‌كی كۆچبه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی ناوچه‌ی كارابوران-ی ئیزمیر نوقمی ئاو بووه. به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ناوچه‌كه له ئه‌نجامدا ٩ كۆچبه‌ر خنكاون و ٢٥ كۆچبه‌ری دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون. ڕاگه‌یه‌نرا كه تیمه فریاگوزارییه‌كان توانیویانه كه‌سێك له مردن ڕزگار بكه‌ن.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان شه‌پۆلی كۆچ به‌ره‌و ئه‌ورووپا له ڕێی توركیاوه زیادی كردووه‌ته‌وه. له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولیشدا له ئه‌نجامی نوقمبوونی كه‌شتییه‌كی كۆچبه‌راندا له كه‌نارئاوه‌كانی ئیزمیر ٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٠ كه‌سیش ون بوون.
s.m