له له‌نده‌ن مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد
بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن ده‌ستی پێكرد.
بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن ده‌ستی پێكرد.
ئێواره‌ی ١٤ی ئادار\٢٣ی ڕه‌شه‌مه له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد مانگرتنه‌كه له لایه‌ن ٣ كه‌سه‌وه به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستی پێكرد. ناهیده زه‌نگین، محه‌مه‌د سه‌عید یڵماز و عه‌لی پۆیراز ئه‌و ٣ چالاكه‌ن كه مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تیان له خواردن ڕاگه‌یاند.
ناهیده زه‌نگین ڕایگه‌یاند، له‌م پڕۆسه‌ی به‌رخۆداندا بێده‌نگی له مرۆڤایه‌تی ناوه‌شێته‌وه. ئێمه‌ش ویستمان له‌م كاته‌دا ڕۆڵی خۆمان بگێڕین. ناوبراو گوتی، گه‌لی كورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌دیلگرتنی ڕێبه‌ری خۆی په‌سه‌ند نه‌كرد و ئه‌مڕۆش په‌سه‌ندی ناكات.
هاوكات محه‌مه‌د سه‌عید یڵماز گوتی، «هه‌ر چالاكییه‌ك له دژی فاشیزم و دواكه‌وتوویی، هێژایه. به‌ڵام هیچ چالاكییه‌ك وه‌ك مانگرتن له خواردن نییه كه جه‌سته سات به سات ده‌توێنێته‌وه. بۆیه ئێمه سڵاو له به‌رخۆدانی مانگرتوان ده‌كه‌ین كه ١٢٨ ڕۆژه به‌رده‌وامه. ده‌ڵێین، له‌م به‌رخۆدانه‌دا ئێمه‌ش هه‌ین.»
s.m