له له‌نده‌ن یادی دیار غه‌ریب و به‌رخۆدێرانی ١٤ی ته‌مووز كرایه‌وه
له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا یادی دیار غه‌ریب ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) و به‌رخۆدێرانی ١٤ی ته‌مووز كرایه‌وه.
له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا یادی دیار غه‌ریب ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) و به‌رخۆدێرانی ١٤ی ته‌مووز كرایه‌وه.
له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد له شاری له‌نده‌ن مه‌ڕاسیمێكی یادكردنه‌وه‌ی به‌رخۆدێرانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووز كه‌مال پیر، محه‌مه‌د خه‌یری دوورمووش، عاكیف یڵماز، عه‌لی چیچه‌ك هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب به‌ڕێوه‌چوو.
دوای پیشاندانی به‌ڵگه‌فیلمێك ده‌رباره‌ی ژیان و تێكۆشانی شه‌هید دیار غه‌ریب، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوردی به‌ریتانیا ئه‌رجان ئاكبال، نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه)، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مامۆستای زانكۆی سلێمانی شڤان عه‌بدوڵا حه‌مید گوته‌یان پێشكه‌ش كرد.
ئه‌رجان ئاكبال گوتی، «به به‌رخۆدانێكی هه‌مه‌لایه‌نه شكست به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌هێنرێت. له هه‌مان كاتدا پێویسته تێكۆشان له دژی خیانه‌تی ناوخۆیی بكرێت. ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان به پشتیوانی خیانه‌تی ناوخۆیی درێژه به داگیركاری ده‌دات. ئامانجی ئه‌و هێرشانه ته‌نیا قه‌ندیل نییه، به‌ڵكوو ئامانجیان قه‌ندیل، ڕۆژئاوا و باشووری كوردستانه. پێویسته گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان بزانێت كه هێرشه‌كه له دژی ته‌واوی كوردستانه. بۆیه ده‌بێ له دژی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوكاره‌كانی تێكۆشان بكرێت. هێرشه داگیركارییه‌كان له دژی هه‌بوونی گه‌لی كورده و پێویسته گه‌لی كورد پێكه‌وه دژی ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێته‌وه.»
نوێنه‌رانی یه‌نه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته تێكۆشانێكی هاوبه‌ش بكرێت دژی ئه‌و هێرشانه كه ئامانجیان ته‌واوی كوردستانه. له درێژه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه هونه‌رمه‌ند سه‌ڤیم ئاسڵان به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش كرد.
s.m