له پاریس چالاكییه‌ك بۆ حه‌سكیف ئه‌نجام درا
تاڵانكردنی شوێنه‌واری حه‌سكیف له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه، له لایه‌ن گرووپێكی چالاكانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئیدانه كرا.
تاڵانكردنی شوێنه‌واری حه‌سكیف له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه، له لایه‌ن گرووپێكی چالاكانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئیدانه كرا.
له دژی له‌ناوبردنی شوێنه‌واری هه‌زاران ساڵه‌ی حه‌سكیف-ی باكووری كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه، له پاریس چالاكییه‌كی ئیدانه‌كردن به‌ڕێوه‌چوو.
گرووپێكی چالاكان چوونه به‌رده‌م ناوه‌ندی یونسكۆ. دواتر له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ناوه‌نده‌كه كۆبوونه‌وه و باسی حه‌سكیف-یان كرد كه بڕیاره ١٠ی حوزه‌یران\٢٠ی جۆزه‌ردان به‌هۆی دروستكردنی به‌نداو ژێرئاو بكه‌وێت. چالاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته یونسكۆ ڕێگری له له‌ناوبردنی ئه‌م شوێنه‌واره مێژووییه بكات.
s.m