لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە خانەقین ٧ کەس برینداربوون
بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە شارەدێی گوڵاڵە-ی سەربە خانەقین ٥ هاوڵاتی و ٢ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە شارەدێی گوڵاڵە-ی سەربە خانەقین ٥ هاوڵاتی و ٢ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
شەوی ڕابردوو نزیك كاژمێر١١ دوو بۆمبی چێندراو لەنزیك گەڕەكی تەجنید-ی شاردێی گوڵاڵەی-ی خانەقین تەقییەوە، لە ئەنجامدا٥ هاوڵاتی مەدەنیی و ٢ كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەتا یەكێك لە بۆمبەكان بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری هەمەردا تەقیوەتەوە و ٢ کارمەندەکە بریندار بوون، دواتر لە هەمان شوێن و دوای کۆبوونەوەی خەڵک بۆمبەکەی تر تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە ٥ کەس برینداربوون و دواتر برییندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ک-ش