'لەدژی داگیرکەریی دەکەوینە جموجۆڵ'

کۆمیتەی پشتیوانی ڕۆژئاوا لە ئەوروپا هۆشداری دا لەوەی داگیرکاری دەبێتە هۆکاری کارەساتێکی گەورەی مرۆیی و داعش لە نوێوە زیندوو دەکاتەوە. کۆمیتەکە لەدژی ئەوە بانگەوازی کرد کە هەمووان بکەونە جموجۆڵ.

کۆمیتەی پشتیوانی ڕۆژئاوا لە ئەوروپا، لەبارەی ئامادەکاریی داگیرکەریی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەژێر ناونیشان "لەدژی پاکتاوی ئەتنیکی و داگیرکەریی تورک بۆ سەر کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بانگەوازێکی بە پەلەی کرد بۆ بەشداریکردن لە چالاکی جیهانی کە بڕیارە رۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم/ ٢٠ی ڕەزبەر بەڕێوەبچێت" ئەوەشی تێدا هاتووە، "لەو ڕۆژەی کە خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دروست بووە، سنووری تورکیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆر ئارامە، لەو هەرێمە هیچ چالاکییەکی چەکداری لەدژی تورکیا نەکراوە".

'دنیا لە بەربەریەتی داعش پارێزرا'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، لە ئەنجامی دیدارەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەر و دەوڵەتی تورک کە بە نێونجیگەری ئەمریکا کرا، قەسەدە بە شێوەیەکی ئاشکرا نیشانی دا دەیەوێت کار بۆ ئاشتییەکی تا هەتایی بکات" ئەوەش وتراوە، "ئەو لێدوانە نوێیەی کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیاندراوە، پێشێلکردنی پەیمانی نێوان بەڕێوەبەری خۆسەر و دەوڵەتی تورکە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لەداعش، بۆ پاراستنی گەلانی باکور-رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ بونیادنانی پاشەڕۆژێکی باشتر بۆیان، هێزەکانی ئاسایش هەرێمەکە ١١ هەزار کەس گیانیان فیدا کرد و زیاتر لە ٢٢ هەزار کەسیش بریندار بوون. بەو شێوەیە دونیا لە بەربەریتی داعش پارێزرا".

'دەبێتە هۆی مردن و لەناوچوون؛ دەکەوینە جموجۆڵ'

داگیرکردنی هەرێمەکە لەلایەن هێزەکانی تورکیا هەلی تازە بۆ داعش دەڕەخسێنێت کە لەنوێوە زیندوو بێتەوە و تاوان لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجام بدات، هەروەها هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و هەموو جیهان دەکات. ئەوەش دەبێتە هۆی مردن و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس".

کۆمیتەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا بانگەوازی بۆ ڕای گشتی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان کرد کە لەدژی داگیرکەریی تورک و پاکتاوی ئەتنیکی لە ڕۆژی ١٢ ئۆکتۆبەر بکەونە جموجۆڵ.

ک-ش