لەسوید چالاکاییەکان لەدژی گۆشەگیری بەردەوامە

لەشاری بورلانگ-ی سوید، کوردستانیان بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لەکۆنگرەکەی ناوەندی کۆمەڵگای دینوکراتیکی کورد-ی دالارنای بڕیاردرابوو کە چالاکییەکان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەبێ وچان ئەنجام بدرێت. دوێنێ نۆرەی چالاکی کۆمیتەی ڕێکخراوەی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی بورلاگ بوو.

ئەندامانی کۆمیتەی بورلانگ هێلەکی سپیی کەوێنەی لەیلاگیوڤەن-ی لەسەربوو لەبەرکرد ولە ناوشاردا نووسراوەیان بڵاوکردەوە.

شەفێق ئاگری هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد-ی بورلانگێ-ی وڵاتی سوید بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وەبیری هێنایەوە کە لەیلاگیوڤەن وچالاکانی دیکەی مانگرتوولەدۆخێکی مەترسیداردان و داوای لەکوردستانیان کرد کە چالاکیی بکەن.ئاگری داوای لەکوردستانیان ودۆستەکانیانی کرد کە بەشداری کەمپەینی دژی گۆشەگیری ببن.

ک٠ش