لەیلا گیوڤەن نامەیەکى بۆ سەرکردە سیاسییەکانى ئەوروپا نارد

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ، کە پەرلەمانتارییەکەى لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکراوە، بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر رووداوەکانى تورکیا نامەیەکى بۆ سەرکردە سیاسییەکانى ئەوروپا نارد.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە)ى جۆلەمێرگ، کە پەرلەمانتارییەکەى لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرا نامەیەکى بۆ سەرۆکەکانى پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجوومەنى ئەوروپا، نوێنەرانی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و چەندین سەرکردەى تری سیاسیی ئەوروپا نارد. لە نامەکەدا سەرنجی خستووەتە سەر گوشار و زۆردراییەکانی ئەمدواییەى دەوڵەتى تورک، کە زیادیان کردووە.

گیوڤەن لە نامەکەیدا رایگەیاندووە "دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیا تاوەکو دەچێت ئۆتۆریتەر و دەسەڵاتپەرەستتر و خۆسەپێنتر دەبێت، بە تاوانبارکردن و تەریککردنی کەجەدە، کە ئیرادەی کۆمەڵگەى مەدەنییە و بە دەستوەردان لە گۆڕەپانی سیاسی، زیان لە پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و ئەوروپا و وڵاتانی تری ناوچەکە دەدات".

نامەکە بۆ داڤید ساسسۆلی سەرۆکی پەرلەمانى ئەوروپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی ئەنجوومەنى ئەوروپا، جۆسێپ بۆرەل نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا، ماریجا بوریک سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنى ئەوروپا، ریک دایمس سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئەنجومەنى ئەوروپا، سەرۆکەکانى فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانى ئەوروپای ئەنجوومەنى ئەوروپا، سەرۆکەکانى فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا، نوێنەرانی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی پەرلەمانتاران و نوێنەرانی زۆرێک لە رێکخراوەکانى ئەوروپا نارد.

ژ.ت