لە ئامەد دوو کەس دەستگیرکران

لە بەردەوامی هەڵمەتی قڕکردنی سیاسی لە باکووری کوردستان، پۆلیسی تورک هەڵیکووتایە سەرماڵی محمەد ئەمین ئاکگیوون خەباتکاری پێشووی بڵاوکردنەوەی فوراتدا، ناوبراو وهاوسەرەکەی بێریتان بوڵتان-یان دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەرماڵی خەباتکاری پێشووی بڵاوکردنەوەی فوراتدا و ماڵەکەیان پشکنی.پۆلیس کاتێک هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەدا، درگای ماڵەکەیان شکاند و بەزۆر دەربازی ماڵەکەبوون. لەکاتی گەڕانی پۆلیسدا هەموو کەلوپەلی ماڵەکەیان تێکدا. دوای پشکنینی ماڵەکە پۆلیس محەمەد ئەمین ئاکگوون و هاوسەرەکەی بێریڤان بوڵتانیان دەستگیرکرد و گوازرانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ناوەنی ئامەد.

ک-ش