لە ئۆستوڕالیا لە کۆنفڕانسێکدا پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان کرا

لە ئۆستوڕالیا بۆ پشتگیری لە گەلانی ڕۆژئاوا، پاپوا گینا و شیلی و سودان کۆنفرانسێک ئەنجامدرا.

لە ئۆستوڕالیا بۆ پشتگیری لە گەلانی ڕۆژئاوا، پاپوا گینا و شیلی و سودان (سۆسیال ئالیانس) کۆنفرانسێکی ئەنجامدا.

'لەسایەی پڕۆژەی ئۆجالان...'

ئیسمەت تاشتان هاوسەرۆکی نوەندی کۆمەڵگای کوردی ئۆستوڕالیا بەشداری لە کۆنفراسەکە کرد، تاشتان ڕایگەیاند، شۆرشی ڕۆژئاوا بووە هیوایەک بۆ گەلان و کاتێک مامەڵەی کۆیلە لەگەڵ ژن دەکرا، شۆرشی ڕۆژئاوا بۆ بە پەیمان و پیشەنگ. ئەوەش لەسایەی پڕۆژەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کوردە.

تاشتان ڕایگەیاند هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئازادی ژن و ژیانی هاوبەشی گەلانی کردووەتە ئامانج.

ئیسمەت تاشتان وتیشی، "ئێمە پشتگیری لە گەلانی پاپوا گینا و شیلی و سودان دەکەین."

ف.ق