لە ئیزمیر٧ کەس دەستگیرکران

لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لەتورکیا،سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ئیزمیر، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەرچەندین ماڵ و لە ئەنجامدا ٧ کەسی دەستگیر کرد.

پۆلیسی تورک لە ئیزمیر و ناوچەکانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ.

٧ کەس بە بیانووی 'ئەندامبوون لە ڕێکخستن' دەستگیر کران. کاتێک پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵەکاندا ، هاوکات دەستی بەسەر تەلەفۆن و کۆمپیوتەر و کتێب و کەلوپەلی کەسییەکانیشدا گرتووە.

ناوی ٤ کەس لەو ٧ کەسە بەم شێوەیەیە: ئەمینە کوتال، یاسین ئاتەش، شەوکەت تاشدەمیر و ئوگراش بیلگەن.

ک-ش