لە ئیستانبول ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە دژی هەدەپە دەستیپێکرد

نیوەشەوی ڕابردوو، لە شاری ئیستانبول، لەدژی بەڕێوەبەرانی هەدەپەی شار و ناوچەکان، ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەرماڵی هاوسەرۆکانی هەدەپەی ناوچەکانی پەندیک، بایرامپاشا و بەشیکتاش-ی ئەستەنبۆڵ.

لە دەستبەسەرگرتنەکاندا، هاوسەرۆکانی هەدەپەی پەندیک و بایرامپاشا دەستگیر کران، هاوسەرۆکی هەدەپەی بەشیکتاش-یش بەهۆی ئەوەی لە ماڵ نەبوو، دەستگیرنەکرا.

دەوترێت کە پۆلیسی تورک هەروەها هەڵیکوتایە سەرماڵی بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ئەستەنبۆڵیش.

ئەو کەسانەی دەستگیر کراون بریتین لە:

چه‌تین ئاسلانبۆگا

ئۆرهان توركه‌ر

نه‌دیم گه‌نچ

ئایدن كلچده‌ره‌

فووركان ئاكنج

عەلی كادیر گوله‌ر

بیركان پۆلات

تایلان ئوزتاش / ڕۆژنامه‌وان

ک-ش