لە ئیستەنبول ٢٤ کەس دەستگیرکران

لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوە لە "بزووتنەوەى بێ ناوەکان" دا لە ئیستەنبول ٢٤ کەس دەستگیرکران. پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەنووس زەینەب کورای.

ئۆپراسیۆنی پاکتای سیاسیی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد لە ئیستەنبول بەرفراوان بوو.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک بە ناوی "بزووتنەوەى بێ ناوەکان" پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ، کە ماڵی رۆژنامەنووسان و نووسەرانیشی تیادایە.

لەو هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، پارێزەر تامەر دۆغان و برای تایلان کولاچ ئۆغڵو ئۆزەن کولاچ ئۆغڵو و چەندین کەسی تر دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسی تورک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی زەینەب کورای رۆژنامەنووس-یش، بەڵام کورای لە ماڵ نەبووە.

ئاماژە بەوەکراوە، لەو هەڵکوتانانەدا ٢٤ کەس دەستگیرکراون.

ژ.ت