لە ئێلح و ئەدەنە ٣٢ کەس دەستگیرکران

لە ئێلح سەرهات بایک کە ڕۆژنامەی یەنی یاشامی بڵاودەکردەوە، دەستگیرکرا و لە ئەدەنەش ژمارەیەکی زۆر کەس بە بیانۆی بڵاوکردنی زانیاری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستگیرکران.

لە ئێلح هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەرهات بایک کە ڕۆژنامەی یەنی یاشامی بڵاودەکردەوە. لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کۆمپیتەری بایک دەستیبەسەرداگیرا. سەرهات بایک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئێلح گواسترایەوە.

لە ئەدەنە دەستگیرکردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

داواکری گشتی ئەدەنە بە بیانۆی زانیاریان لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردووەتەوە، بریاری دەستگیرکردنی ٣١ کەسی دا. لەو چوارچێوەیەدا دادگاییکران وهەر ٣١ کەسەکە بە بیانۆی (بڵاوکردنەوەی ترس لەناو خەڵکدا، خەڵک هانی توندوتیژی و ڕق دەکەنەوە) ڕەوانەی زیندانکران.

ف.ق