لە ئەدەنە و مێرسین ١٤ کەس دەستگیرکران

لە ئەدەنە و مێرسین لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١٤ کەس دەستگیرکران.

لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەدەنە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٧ کەس دەرکرابوو و بۆ ئەوەش ئەمڕۆ پۆلیس لە ئەدەنە و مێرسین هەڵیکوتایە سەر ماڵان.

لەو هەڵکوتانەى پۆلیس دا ١٤ کەس دەستگیرکران. ئەو کەسانە بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "بەشداربوون لە ناو پێکهاتەى کۆمەڵایەتیی پەکەکە / کەجەکە"دا دەستگیرکراون.

کەسە دەستگیرکراوەکان براوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەدەنە.

کەسە دەستگیرکراوەکان بۆ ماوەى ٢٤ کاتژمێر بینیی پارێزەرانیان لێ قەدەغە کراوە. بەپێی زانیارییەکان ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاتر بن.
ژ.ت